بیره‌وه‌رییه‌كانی تیرۆریستێكی یه‌مه‌نی له عێراق (1)
ن : تام داونی
و: مسته‌فا زاهیدی
خالید چه‌ن حه‌وتوو زیاتر نه‌بوو هاتبووه عێراق، به‌لاَم بێزی له‌و شوێنه ده‌هاته‌وه. به‌لاَم ئه‌وه ئه‌ركه پێسپێردراوه نه‌بوو كه ئه‌وی ئازار ده‌دا. ئه‌و شان به شانی تاقمێكی بچووك له سعوودییه‌كان شه‌ڕی ده‌كرد، ئه‌وان ئه‌و كاته‌ی باسی جه‌هاد ده‌هاته گۆڕ، شه‌ڕكه‌رانێكی به‌تواناو قابل بوون، هه‌موو بیر‌و هۆشیان له لای ئه‌و هێرشه ده‌ست به جێ و خێرایانه بوو كه هه‌موو رۆژی دژ به هێرشكه‌ره ده‌ره‌كییه‌كان ئه‌نجامیان ده‌دا. زۆربه‌ی كات ئه‌م هێرشانه 5 تا 10 خوله‌ك زیاتری نه‌ده‌خایاند، به‌لاَم هه‌ر ئه‌م هێرشانه ئه‌و هه‌له‌ی بۆ خالید ده‌ڕه‌خساند كه بێته سه‌ر شه‌قام و به چه‌كه AK47ه‌كه‌ی ته‌قه له سه‌ربازه ئه‌مریكاییه‌كان و هاوپه‌یمانه‌كانی بكات. خالید له‌م هێرشانه‌دا 4 نارنجۆكی به‌ستبوو به خۆیه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر بیانویستبا ده‌ستگیری بكه‌ن خۆی بته‌قێنێته‌وه.
به‌لاَم دوای ئه‌م هێرشانه خالید و شه‌ڕكه‌ره‌كانی تر ناچار بوون له خانووه ئه‌منه‌كان له موصل و حه‌دیسه خۆیان بشارنه‌وه- خانووی تاریك و ته‌نگه‌به‌ر و بێ كاره‌باو ئاوی گه‌رم. كێشه‌ی گه‌وره عیراقییه‌كان بوون، واته ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌و بۆ یارمه‌تیان هاتبوه عیراق. وا پێده‌چوو مه‌ئمووری دوو لایه‌نه له هه‌موو شوێنێك هه‌یه، ئه‌و مه‌ئموورانه‌ی كه له رووی شێوه‌ی قسه كردن و زاراوه یه‌مه‌نییه‌كه‌یه‌وه ده‌یانزانی بیانییه‌و له سه‌ر شه‌قام ده‌كه‌وتنه دوای و گوێیان بۆ قسه‌كانی هه‌ڵده‌خست و ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌بوو به مۆبایله‌كانیان ئه‌مریكاییه‌كان ئاگادار بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ره‌نگه خه‌لاَتێك وه‌ربگرن، هه‌ر ئه‌م شته جه‌هادی له عێراق پڕكێشه‌تر و مه‌ترسییدارتر و له هه‌مانحاڵدا پێشنبینی هه‌ڵنه‌گرتر كردبوو له چاو جه‌هاد كردن له‌و ولاَتانه‌ی كه خالید شه‌ڕی تێدا كردبوو- ولاَتانێكی وه‌ك ئه‌فغانستان، بۆسنیا و سۆمالی كه خه‌ڵكانی ئه‌وێ وه‌ك قاره‌مان چاویان لێ ده‌كردن. خالید و سعوودییه‌كان ، له عێراق ئه‌و كاته‌ی سه‌رقاڵی هێرشكردنی تۆفان ئاسا نه‌بوون، ناچار بوون له خانووه ئه‌منه‌كاندا خۆیان بشارنه‌وه‌و په‌رده‌كان دابده‌ن و هیچ شتێكیان نه‌بێت جگه له كتێبێكی قورئان و 5 نۆبه‌ت نویًژ بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كده‌ستی و یه‌ك ریتمی ژیانی رۆژانه‌یان نه‌مێنی.
ئه‌بوو مه‌سعه‌ب زه‌رقاوی بڕبڕه‌ی پشتی شه‌ڕكه‌ره‌كان بوو له عێراق. خالید له 15 ساڵ له‌وه پێشه‌وه‌و ئه‌و كاته‌ی له ئه‌فغانستان دژ به رووسه‌كان شه‌ڕیان ده‌كرد زه‌رقاوی ده‌ناسی. به‌لاَم ئێستا كاتی دیتنی زه‌رقاوی له موصل، سه‌ری سووڕما له‌و هه‌مووگۆڕانه‌ی له هاوسه‌نگه‌ره‌كه‌یدا رووی دابوو. ئه‌و كاته، زه‌رقاوی وه‌ك خالید شه‌ڕكه‌رێكی ساده‌و پله نزم بوو. به‌لاَم ئێستا دوو حیمایه‌و پاسه‌وان ئه‌م و ئه‌ولایان گرتبوو و له حاڵێكدا به هه‌موو تواناوه به چه‌پ و راستدا فه‌رمانی ده‌دا، ببوو به پڕمه‌ترسی ترین شه‌ڕكه‌ر كه هێزه‌كانی ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانه‌كان به شوێنیه‌وه بوون، شه‌ڕكه‌رێكی موسوڵمان كه بۆ سه‌ری خه‌لاَتی 25 میلیۆن دولار دیاری كراوه، ئه‌و پیاوه‌ی كه له لایه‌ن شێخ عوسمان بن لادنه‌وه نازناوی "ئه‌میری ئه‌لقاعیده له عێراق"ی پێبه‌خشراوه، به‌لاَم به هه‌موو ئه‌مانه‌شه‌وه زه‌رقاوی ئه‌وه‌نده كاتی هه‌بوو كه له گه‌ڵ كه‌سێكدا كه له كۆنه‌وه ده‌یناسێ چه‌ن خوله‌كێك قسه بكات. زه‌رقاوی و خالید چه‌ن خوله‌كێك پێكه‌وه قسه‌یان كرد‌و باسی بیره‌وه‌رییه‌كانی خۆیان كرد له ئه‌فغانستان. ئینجا زه‌رقاوی به په‌له خالیدی به جێ هێشت به‌وه‌ی پێوه‌ندی بگرێ له گه‌ڵ یه‌كێك له
هاوپه‌یمانه‌كانی له كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ن كه‌س له شه‌ڕكه‌ره‌كان بنێرێته كێوه‌كانی عێراق بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێ شه‌ڕ بكه‌ن.
ئه‌م به‌سه‌رهاته ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دوو ساڵ له‌مه‌و پێش، واته ئه‌و كاته‌ی شۆڕش له عێراق به شوێن شه‌ڕكه‌رانێكی وه‌ك خالید دا ده‌گه‌ڕا، شه‌ڕكه‌رانێكی كۆنه كار كه به‌و په‌ڕی لێهاتووی و وریاییه‌وه هێرش بكه‌نه سه‌ر سه‌ربازه ئه‌مریكاییه‌كان له عێراق. دوای گه‌ڕأنه‌وه بۆ یه‌مه‌ن خالید بیستبووی كه ئه‌وان (سه‌ربازه ئه‌مریكاییه‌كان) ته‌نها به شوێن ئه‌و كه‌سانه‌وه‌ن كه بۆمب داده‌نێن بۆ ئه‌وه‌ی بته‌قێته‌وه. ئه‌و ده‌یبینی كه لاوه‌كان بۆ رۆیشتن بۆ عێراق ناو ده‌نووسن، به بێ ئه‌وه‌ی بزانن بۆ ئه‌وه ناو ده‌نووسن كه بڕۆن خۆیان بكوژن و خۆیان بته‌قێننه‌وه. خالید خۆشحاڵ بوو كه ئیتر له عێراق نییه. ئه‌ڵبه‌ت نه به‌و مانایه‌ی كه ئه‌م چه‌شنه مه‌ئمورییه‌تانه‌ی پێ شتێكی خراپ بێت- ئێستاش خالید ئه‌م مه‌ئمووریه‌تانه‌ی به كارگه‌لێك ده‌زانی جێگه‌ی شانازی- به‌ڵكوو له به‌ر ئه‌وه‌ی له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه بوو ئه‌و كه‌سانه‌ی بڕیاره بچن شه‌ڕ بكه‌ن و بكوژرێن، ده‌بێ به‌ر له‌وه‌ی له یه‌مه‌نه‌وه به‌ره‌و عێراق بكه‌ونه رێ بزانن بۆ چی ده‌ڕۆن و له‌وه ئاگادار بن ئه‌وان ده‌بێ خۆیان بته‌قێننه‌وه.
له ته‌مه‌نی سی و دوو ساڵیدا، خالید تووشی گومان ببوو له‌و رێگایه‌ی كه شۆڕش له عێراق گرتبوویه به‌ر. ئه‌وان له عێراق كه‌س ده‌كوژن. شه‌ڕ كردن له گه‌ڵ سه‌ربازه بیانییه‌كاندا شتێكی جیاواز بوو- خالید به درێژایی ته‌مه‌نی به‌م كاره‌وه سه‌رقاڵ بوو. به‌لاَم كوشتنی كه‌سانی مه‌ده‌نی و غه‌یره نیزامی شتێكی‌تر بوو. ئاخۆ دینی ئیسلام كوشتنی كه‌سانی غه‌یره نیزامی و مه‌ده‌نی له ولاَته‌كه‌ی خۆیاندا به شتێكی ره‌وا ده‌زانی؟ خوێنی خه‌ڵك زۆر بێ به‌ها ببوو. پازده ساڵ جه‌هاد كردن، به‌شداری كردن له شه‌ڕ له پێنج ولاَتی بیانی‌دا، زیندانی بوون له به‌ریتانیا و یه‌مه‌ن، دیتنی مه‌رگی نزیكترین هاوڕیكان له عێراق_ ئیتر به‌س بوو. قوربانیدان زۆر زۆرتر له‌وه بوو كه چاوه‌ڕوان ده‌كرا. هه‌ر چه‌ن خالید شانازی به رابردووی شه‌ڕكه‌ر بوونی خۆیه‌وه ده‌كرد، به‌لاَم ده‌یویست ژیانێكی ئاسایی وه‌ك هاوسه‌ر، باوك و كوڕ بگرێته به‌ر. ئه‌و سه‌ربازێك بوو كه له به‌ره‌كانی شه‌ڕدا شه‌ڕی ده‌كرد. به‌لاَم ئه‌گه‌ر ئه‌م شه‌ڕه كۆتایی بۆ نه‌بێت ئه‌و ده‌بێت چی كات و داهاتووی ئه‌و به‌ره‌و كوێ ده‌چوو؟
خالید خه‌ڵكی شاری كه‌ونینه‌ی سه‌نعا له باكووری یه‌مه‌نه‌و به‌و مه‌رجه‌ی رازی بووه چیرۆكی ژیانی خۆی له شه‌ڕه جیهانییه‌كاندا بۆ ئێمه بگێڕێته‌وه كه ناو نیشانی خۆی پارێزراو بمێنیته‌وه. یه‌مه‌ن یه‌كێكه له بێ سه‌ره‌و به‌ره‌ترین ولاَته‌كان و ماده سڕكه‌ره‌كان له‌و ولاَته زۆر زۆره. سه‌ڕه‌ڕای هه‌وڵی حكوومه‌ت بۆ كۆكردنه‌وه‌ی چه‌ك و چۆڵه ئیزن پێ نه‌دراوه‌كان، ده‌توانی له بازاڕی سه‌وزه‌دا نارنجۆكی ده‌ستی ببینی كه له لای توور و شه‌له‌مدا دانراوه بۆ فرۆش. شاره‌زایان به‌راوردی ئه‌وه ده‌كه‌ن له ولاَتی 20 میلیۆنی یه‌مه‌ندا نزیك به 10 میلیۆن چه‌كی ئیزن پێنه‌دراو به ده‌ست خه‌ڵكه‌وه‌یه.
له كۆبوونه‌وه كۆمه‌لاَیه‌تییه‌كاندا له ده‌وری گیایه‌كی تایبه‌ت به ناوی قه‌ت(Qat) كۆ ده‌بنه‌وه. قه‌ت گیایه‌كی ره‌نگ سه‌وزی مه‌یله‌و سووره كه ماده‌یه‌ی بێهۆشكه‌ری تێدایه له بنه‌ماڵه‌ی ئامفی ئه‌تامین(Amphetamine) . هه‌شتا له سه‌دی پیاوانی یه‌مه‌نی به شێوه‌ی سیستماتیك موعتادن به جاوینی ئه‌م گیایه. له زۆربه‌ی بنه‌ماڵه‌كاندا ژوورێكی تایبه‌ت هه‌یه به ناوی "مه‌فره‌ج"(Mafraj) كه تایبه‌ته به جاوینی گیانی قه‌ت. بڕیاره گرینگه سیاسی و بازرگانییه‌كان به زۆری له "مه‌فره‌ج" ده‌درێ. گیای قه‌ت له لایه‌كه‌وه وه‌ك حه‌شیشه (Pot) ده‌بێ به هۆی ئه‌وه‌ی كه‌سه‌كانی حه‌زیان له‌وه بێت كه هاوقسه بن له گه‌ڵ كه‌سانی تردا و حه‌زیان له دانیشتن بێت له ناو كۆڕ و كۆمه‌ڵدا و لایه‌كی تره‌وه وه‌ك "ئَیكستازی و حه‌بی شادی" (Speed) خه‌ڵك سه‌رخۆش و شاد ده‌كات و توانا و هێزیان ده‌باته سه‌ر. دوای جاوینی قه‌ت سه‌ره‌تا كه‌سه‌كه سه‌رخۆش و نه‌شه ده‌بێ و حه‌زی له‌وه‌یه كه هاو قسه بێت له گه‌ڵ كه‌سانی تردا‌و پێوه‌ندیان پێوه بگرێت. به‌لاَم وه‌ك ئه‌و كه‌سانه‌ی كه حه‌شیشه ده‌كێشن ده‌ست ناكه‌ن به قسه كردن و زۆر بڵێیی، به‌لكوو به تێگه‌یشتنێكی قووڵه‌وه ده‌ست ده‌كه‌ن به قسه كردن له گه‌ڵ ده‌ورووبه‌ردا. له‌م قۆناغه‌دا كات زۆر زوو تێپه‌ڕ ده‌بێ ، بۆ وێنه كه‌سه‌كه 5 كاتژمێری به 2 خوله‌ك لێ ده‌گوزه‌رێ و لای وایه 2 خوله‌كه دانیشتوون. دوای ئه‌م قۆناغه‌ی زۆر بڵێییه قۆناغی بێده‌نگی و بیر كردنه‌وه ده‌ست پێده‌كات. بێده‌نگیه‌كی قووڵ سێبه‌ر ده‌كێشیێ به سه‌ر دانیشتنه‌كه‌دا و كه‌سه‌كان لووتیان لێ شۆڕ ده‌بێته‌وه‌و كه‌ڕ و لاڵ له گۆشه‌یه‌كدا بێده‌نگ لێی داده‌نیشن. دوای ئه‌م قۆناغه‌ی بێده‌نگی قۆناغی خه‌مۆكی بوون و بێزاری ده‌ست پێده‌كات. زۆر سه‌یر نیه شه‌وانه له شه‌قامه‌كانی سه‌نعادا تارماییگه‌لێكی ره‌ش ببینی كه به ته‌نها سه‌رو خواری شه‌قامه‌كان ده‌پێون و چاوڕوانن كاریگه‌ری گیاكه هێدی هێدی له سه‌ریان نه‌مێنێ و ئه‌م قۆناغه‌ی سێهه‌م كۆتایی پێ بێت. به شێوه‌ی مامناوه‌ندی پیاوانی یه‌مه‌نی له ساڵدا یه‌ك له سێی داهاته‌كه‌یان ده‌دده‌ن به كرێنی گیای قه‌ت. بازرگانی كردن به قه‌ت له یه‌مه‌ن، نزیك به یه‌ك له سێی داهاتی نه‌ته‌وه‌یی پێك دێنێ.
یه‌كێك له‌م ژوورانه‌ی تایبه‌ت من خالیدم له به جاویینی گیای قه‌ت له مالًی یه‌كێك له هاوڕێیانم دیت. خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه به‌م ژوورانه ده‌ڵێن "مه‌فره‌ج" (Mafraj). ژووره‌كه وه‌ك چۆن ئه‌و كه‌سانه‌ی موعتادن به جاوینی گیای قه‌ت پێیان خۆشه، گه‌رم بوو و ئه‌و پیاوانه‌ی كه له‌م ژووره‌دا بوون به شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت له سه‌ر زه‌وی دانیشتبوون. به شێوه‌یه‌ك كه ئه‌ژنۆی چه‌پیان كۆ كردبۆوه‌و باڵی چه‌پییان خستبوه سه‌ر پشتییه‌كان. شووشه‌ی خاڵی "كانادا" به فه‌راوانی له هه‌موو شوێنێكی ژووره‌كه‌دا ده‌بیندرا. له به‌ر بوونی فه‌راوانی ساردی "كانادا درای" له یه‌مه‌ن، یه‌مه‌نییه‌كان به بتڵی ئاوی سارد ده‌ڵێن "كانادا". ژووره‌كه پاك و خاوێن بوو. به‌لاَم كه‌سه‌كانی ناو ژووره‌كه ده‌ستیان كردبوو به پرژ و بلاَو كردنه‌وه‌ی به‌شێك له گه‌لاَ و لاسكی ئه‌و (قه‌ت)انه‌ی كه به‌و هۆیه‌ی ناسك نه‌بوو و بۆ جاوێن به كه‌ڵك نه‌ده‌هات فڕێیان دابووه سه‌ر زه‌وی. به‌م شێوه‌یه دیار بوو له ماوه‌ی چه‌ن كاتژمێردا له ناوه‌ڕاستی ژووره‌كه‌دا كێوێك له لاسك و گه‌لاَی فڕی دراو درووست ده‌بێت.
دانیشتنه‌كانی تایبه‌ت به قه‌ت جاوین به زۆری پڕاو پڕه له ده‌نگه ده‌نگ و غه‌ڵبه غه‌ڵبی خه‌ڵك. به‌لاَم خالید بێده‌نگ بوو و به ورده‌كارییه‌وه خه‌ریكی تاشینی لاسكی قه‌ت بوو و زۆر كه‌م له وتووێژه‌كاندا به‌شداری ده‌كرد و هه‌ر كه نوكته‌یه‌كیان ده‌گێرایه‌وه ئه‌و ته‌نها زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی بچوكی ده‌كرد. هه‌ر كه سه‌ره‌نجام ده‌ستی كرد به قسه كردن پێی وتم تازه له زیندانێكی یه‌مه‌ن ئازاد كراوه. هه‌ر كه له هۆكاری زیندانی بوونیم پرسی به زمانی ئینگلێزی و به شێوه‌ی قسه كردنی تایبه‌ت به كرێكارانی ئینگلیس وتی:
" وه‌ك تیرۆریستێك ده‌ستگیر كرابووم"
وه‌ك ده‌یگێڕایه‌وه، شه‌وێك ده‌ره‌نگان ده‌سته‌یه‌كی تایبه‌ت به دژه تیرۆر به جلی مه‌ده‌نیه‌وه هێرشیان كردبووه سه‌ر خانووه‌كه‌ی كه هه‌ڵكه‌وتووه له یه‌كێك له گه‌ڕه‌كه باش و گونجاوه‌كانی سه‌نعاو له ماڵه‌كه‌ی بردبوویانه ده‌ره‌وه‌و خستووبوویانه زیندان و پۆلیسه یه‌مه‌نییه‌كان خستوویانه‌ته ژێر لێپرسینه‌وه‌و له‌م لێپرسینه‌وه‌شدا مه‌ئمووره ئه‌مریكاییه‌كانیش ئاماده بوون. عه‌لی عه‌بدولاَ ساڵه‌ح بۆ سه‌لماندنی دۆستایه‌تی خۆی له گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت بووش، سه‌دان یه‌مه‌نی ده‌ستگیر كرد كه گومانی ئه‌وه ده‌كرا به‌شداریان ببێ له چالاكییه تیرۆریستییه‌كاندا و هه‌ر كه‌س كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ یه‌مه‌ن مۆری ده‌وڵه‌تی ئێران یان سووریه له سه‌ر پاسپۆرته‌كه‌ی بوو ده‌ست گیر كرا. چونكه بوونی ئه‌م مۆرانه له پاسپۆرته‌كه‌یان ئه‌وه‌ی ده‌خسته روو كه ئه‌وان له عێراق شه‌ڕیان كردوه. خالید دوای 30 رۆژ ده‌ستگیر كرابوو و هۆكاری ئازاد بوونه‌كه‌شی ئه‌وه بوو كه یه‌كێك له خزمه‌كانی پاره‌یه‌كی زۆری وه‌ك گه‌ره‌نتی له لای دادوه‌ر دانابوو و گه‌ره‌نتی ئه‌وه‌ی كردبوو كه خالید ئیتر به شوێن وه‌ها كارگه‌لێك ناكه‌وێ.
كه چیرۆكه‌كه‌ی خالید گه‌یشته ئێره، یه‌كێك له هاوڕێكانی به زمانی عه‌ره‌بی پێی گوت :" بۆ ئه‌م قسانه به لای ئه‌وه‌وه ده‌كه‌ی؟ ئه‌م قسانه به كه‌س مه‌ڵی."
خالید وتی:" من هیچ شتێكم نییه بیشارمه‌وه." دواتر له درێژه‌ی چیرۆكه سه‌ر سووڕهێنه‌ره‌كه‌یدا وتی پازده ساڵ وه‌ك سه‌ربازێكی سادده بۆ بزووتنه‌وه‌ی جه‌هاد شه‌ڕی كردوه. هه‌ر چه‌ن ناكرێ راست بوونی ورده كاری هه‌موو به‌سه‌رهاته‌كه‌ی بسه‌لمێندرێ، به‌لاَم زۆربه‌ی یه‌مه‌نییه‌كان به‌شێكی زۆر له به‌سه‌رهاته‌كه‌ی ئه‌ویان پشت راست ده‌كرده‌وه، وه‌ك دیار نه‌مانه درێژ ماوه‌كانی خالید له یه‌مه‌ن و بوونی له ئوردووگا تیرۆریستیه‌كان له ئه‌فغانستان و زیندانی كردنی له لایه‌ن پۆلیسی دژه تیرۆری یه‌مه‌نه‌وه. مۆری چوونه سووریه كه له سه‌ر پاسپۆرته‌كه‌ی هه‌بوو له گه‌ڵ ئه‌و رێكه‌وته‌ی كه ئه‌و باسی ده‌كرد له عێراق بووه یه‌كیان ده‌گرته‌وه‌و هاو كات بون، هه‌ر وه‌ها چیرۆكه‌كه‌ی ده‌رباره‌ی زیندانی بوونی له به‌ریتانیا له گه‌ڵ راپۆرته‌كانی پۆلیسی به‌ریتانیا له‌و كاتانه‌دا یه‌كیان ده‌گرته‌وه. له گه‌ڵ ئه‌مه‌ش زۆر ورده‌كاری كه خالید له شه‌ڕه‌كانی بۆسنیا و سۆمالی و ئه‌فغانستان ده‌یگێڕایه‌وه، نزیك بوو به‌و رووداوانه‌ی كه له‌م شه‌ڕانه‌دا رووی دابوو. به گشتی ده‌توانین بڵێین خالید له گێڕانه‌وه‌ی ژیانی و جه‌هادی 15 ساڵه‌یدا راستی ده‌كات.
خالید موسوڵمانێكی ده‌مارگرژ و وشك نییه. هه‌ر چه‌ن ئه‌و جله یه‌مه‌نییه‌ی كه بۆ به‌شداری كردن له رێ و ره‌سمی جاوینی قه‌ت له به‌ری كردوه به شێوه‌ی تایبه‌تی موسوڵمانه باوه‌ڕداره‌كانه، به‌لاَم له هه‌مانكاتدا به جێگه‌ی نه‌علی ئیسلامی چه‌كمه‌ی تایبه‌ت به شاخه‌وانه‌كانی ئورووپای كردۆته پێ و به جێگای كراسی بێ دوگمه‌ی عه‌ره‌بی، كراسێكی كردۆته به‌ر كه وه‌ك جل پۆشینی رۆژئاواییه‌كان له پێشه‌وه دوگمه‌ی هه‌یه. خالید سالاَنێكی زۆر له به‌ریتانیا ژیاوه‌و له گه‌ڵ كه‌سانێكی زۆر له به‌ریتانیا هاوڕێ بووه. خالید به بالاَیه‌كی به‌رز و جوانه‌وه كه هه‌یه‌تی زیاتر وه‌ك قوتابییه‌كی شه‌رمێون ده‌چێ كه له به‌ر شه‌رم و حه‌یا و بێ فیز بوونی كراوه به موراقێبی پۆل. به كورتی ره‌واڵه‌تی خالید وه‌ك ئه‌و دوژمنانه ناچێت كه له راگه‌یاندنه‌كانه‌وه وێنا كراوه‌و نیشان ده‌درێ. ئه‌و دوژمنانه‌ی كه ئێمه، له به‌ره‌كانی شه‌ڕ كه هه‌زاران فه‌رسه‌خ له ولاَتمان دوورن، له گه‌ڵیان شه‌ڕ ده‌كه‌ین و ره‌نگه بشكوژرێین.
گوێ را‌گرتن بۆ قسه‌كانی پیاوێكی به‌ئه‌ده‌ب و شه‌رمێونی وه‌ك خالید كه باس له هاوڕێكانی ده‌كات له ئه‌لقاعیده، وا ده‌كات كه ئه‌م چیرۆكانه ببن به چیرۆك گه‌لێكی‌ناسك و له هه‌مانگاتدا ئینسانی. به گوێ دان به خالید ده‌توانین له ورده‌كارییه‌كان و چیه‌تی ئه‌م شه‌ڕه بگه‌ین. جه‌نگێك له نێوان ئێمه و پیاوانێكی پڕاوپڕ له پارادۆكس بوون، لاوازی، و سه‌رلێشێواوی- نه‌ك ئه‌و جه‌نگه ئوستووره‌ییه‌ی نێوان زڵ هێزێك و تارماییه شه‌ڕانییه‌كان كه چوارده‌ورییان داوه.
جه‌هادی خالید ئه‌و رۆژه ده‌ستی پێكرد كه له یه‌كێك له مزگه‌وته‌كانی شاری سه‌نعا، پێته‌ختی یه‌مه‌ن، ته‌ماشای ڤیدیۆیه‌كی كرد كه سه‌باره‌ت به جه‌نگی ئه‌فغانستان ئاماده كرابوو. ئه‌م ڤیدۆیه نیشانی ده‌دا چۆن خوشكان و برایانی موسلمانی ئه‌و له ئه‌فغانستان ده‌كوژرێن. ئه‌و هێشتا ئه‌و تووڕه‌ییه‌ی له بیره كه له بینیی ئه‌م ڤیدۆیه له سه‌رده‌می تازه لاوی‌دا و له ته‌مه‌نی 16 ساڵیدا ده‌ستی پێدابوو. یه‌كێك له هاوڕێكانی له جه‌نگه‌كانی ئه‌فغانستان كوژرابوو- شه‌هیدی كه به‌هه‌شتی مه‌له‌كووت له چاوه‌ڕوانی ئه‌ودا درووست كرا، خالید به بێ هیچ دوودڵییه‌ك رێگای هاوڕی گیانبه‌خت كردوه‌كه‌ی گرته به‌ر. ئه‌مه كارێكی سرووشتنی و عه‌ریزی بوو. خالید له‌م ڤیدیۆدا دیبووی رووسه‌كان چ به‌لاَیه‌ك دێنن به سه‌ر براكانیدا. خالید كه باسی هاوسه‌نگه‌ره‌كانی ده‌كرد له جه‌هاددا ده‌یگوت براكانم. باشترین هاوڕێكانی به‌رامبه‌ر به رووسه‌كان وه‌ستابوونه‌وه‌و له‌م رێگادا گیانیان به‌خت كردبوو، ئێستا سه‌ره‌ی ئه‌و بو له‌م رێگایه‌دا هه‌نگاو هه‌ڵبگرێ.
یه‌مه‌ن ولاَتێكی باوه‌ڕدار و شۆڕشگێڕه. خاكی ئه‌م ولاَته هه‌زاران شه‌ڕكه‌ری لاوی له خۆیدا په‌روه‌رده كردوه كه بۆ شه‌ڕ كردن له رێگای باوه‌ڕه‌كانیاندا، به‌ره‌كانی جه‌هادیان له ئه‌فغانستانه‌وه تا عێراق پڕ كردۆته‌وه. یه‌مه‌ن ولاَتی باب و باپیرانی بن لادنه.
هیچ شتێ له سه‌رده‌می مناڵی و ساوایی خالیددا نابیندرێ كه ئه‌وه بخاته رو كه ئه‌و له سه‌رده‌می تازه لاوی‌دا ده‌چێته ریزی جه‌هاده‌وه. باوكی خالید موسوڵمانێكی میانه‌ڕه‌و بوو كه له سیسته‌می ده‌وڵه‌تی یه‌مه‌ندا كارێكی گونجاوی هه‌بوو. خالید كه ئه‌و كات زیاتر له 16 ساڵی ته‌مه‌ن نه‌بوو ، نیگه‌ران بوو كه نه‌توانێ به بێ ئیزنی باوكی پاسپۆرت و ڤیزای چونه‌ده‌ره‌وه له یه‌مه‌ن و سه‌فه‌ر بۆ ئه‌فغانستان به ده‌ست بێنێ. به‌لاَم ئه‌و كه‌سانه‌ی مه‌ئموری ناونووسینی خوازیارانی شه‌ڕ له ئه‌فغانستان بوو، پشتیوانی ده‌وڵه‌تیان له پشت بوو و توانیان به‌ڵگه‌ی پێویست بۆ خالید ئاماده بكه‌ن. خالید له ماوه‌ی 1 تا 2 حه‌وتوودا به ئیزن یان بێ ئیزنی باوكی ببوو به خاوه‌نی پاسپۆرت كه ڤیزاكه‌ی مۆری سه‌فه‌ر بۆ پاكستانی له سه‌ر بوو.
كێشه‌یه‌كی تر كه خالیدی ئازار ده‌دا ئه‌وه بوو كه یه‌كێك له خزمه نزیكه‌كانی له فڕۆكه خانه‌ی سه‌نعا كاری ده‌كرد. خالید نیگه‌ران بوو كه كاتی سوار بوون له فڕۆكه و كاتی پشكنینی كه‌س و شت و مه‌كه‌كانی له فڕۆكه خانه یه‌كێك له مه‌ئمووره‌كان بیناسێته‌وه‌و خزمه‌كه‌ی ئاگادار بكاته‌وه‌و به‌ر به سه‌فه‌ره‌كه‌ی بگیردرێت. به‌لاَم ئه‌و كه‌سه‌ی كه ئه‌ركی ناونووسینی خوازیارانی جه‌نگی پێسپێردرابوو، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌س خالید نه‌بینێ، به سه‌یاره راسته‌وخۆ خالید برد تا به‌رده‌م پێپلیكانه‌ی فڕۆكه‌كه. خالید بێ بێ ئه‌وه‌ی بپشكێندرێ یان رێ وره‌سمی گومرك ئه‌نجام بدات سواری فڕۆكه‌كه بوو.
خالید زۆر زوو به‌وه گه‌یشت كه واقیعی جه‌هاد له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له ڤیدیۆكاندا به وێنا كێشراوه زۆر جیاوازه. ئه‌و كاته‌ی سه‌ره‌نجام گه‌یشته ئه‌فغانستان، شه‌وی یه‌كه‌می له نزیك به‌ره‌كانی شه‌ڕ به سه‌ر برد. له‌و شه‌ودا، ته‌رمی‌سه‌ربازێكیان بۆ ناشتن هێنایه‌وه پشت به‌ره‌كانی شه‌ڕه‌وه كه له‌و رۆژه‌دا له جه‌نگدا كوژرابوو. خالید كوژراوه‌كه‌ی نه‌ده‌ناسی، به‌لاَم له بینیی ته‌رمه‌كه‌ی زۆرترسابوو و به هاوڕێ كه‌ی وتی:" ده‌مهه‌وێ بگه‌رێمه‌وه بۆ یه‌مه‌ن بۆ لای بنه‌ماڵه‌كه‌م". هاوڕێكه‌ی دڵنه‌وایی دابۆوه‌و وتبووی:" مه‌ترسی هه‌موان سه‌ره‌تا ده‌ترسن، به‌لاَم زۆر زوو عاددی ده‌بێته‌وه‌و ترسیان نامێنێ."
خالید بۆماوه‌ی 2ساڵ له ئه‌فغانستان شه‌ڕی كرد. ئه‌و له‌م ماوه‌یه‌دا فێر بوو كه چۆن چه‌كه‌كه‌ی به كار بهێنێ، چۆن شه‌ڕ بكات. چۆن وه‌ك شه‌ڕكه‌رانی سه‌له‌فی، ئیسلامیه ده‌مارگرژه‌كان كه سه‌رپه‌ره‌شتی شه‌ڕ ده‌كه‌ن، به وریاییه‌وه نوێژ بكات. ئیسلامییه سه‌له‌فییه‌كان، ئیسلامێكی ده‌مارگرژ و جۆرێكی وشكی ئیسلام بوون كه ئه‌و له یه‌مه‌ن ده‌یناسین، به‌لاَم هه‌ر ئه‌م وشك بوون و ده‌مارگرژیه‌ی ئیسلامیه سه‌له‌فییه‌كان بوو كه بوو به هۆی ئه‌وه‌ی خالید كه مناڵًێكی نازپه‌روه‌رده بوو بتوانێ له‌م شه‌ڕه بێ ره‌حمانه‌دا كه له ولاَته‌كه‌ی‌دوور بوو ده‌وام بێنێ و بتوانێ شه‌ڕ بكات. ئه‌و له سه‌رده‌مێكی هه‌ستیاردا هاتبووه خاكی ئه‌فغانستان. جه‌نگ له گه‌ڵ رووسه‌كان ببوو به هۆی له دایك بوونی جۆرێكی نوێ له شه‌ڕكه‌ره‌كان كه به (عه‌ره‌ب-ئه‌فغان) ناویان ده‌ركردبوو و به‌م ناوه ده‌ناسران. هه‌ر لێره‌دا بوومی توخمی هاودڵی و وه‌فاداری له دڵی هه‌زارانی شه‌ڕكه‌ری لاودا چێندرا كه له كێوه‌كانی هێندووكۆش له ده‌وری یه‌كتر كۆ ببوونه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له گه‌ڵ كۆمۆنیسم شه‌ڕ بكه‌ن. سه‌رده‌می له دایك بوونی خه‌باتێكی جیهانی بوو. به یارمه‌تی یه‌كتر و به شكه‌ست دانی زلهێزێك له ئه‌فغانستان ، نیشانیاندا موسولمانه‌كان چه‌ن به هێزن. ده‌یه‌ی دوای شكه‌ستی رووسه‌كان له ئه‌فغانستان، موسولمانه‌كان به‌ركانی جه‌نگیان بۆ هه‌مووجیهان بلاَو كرده‌وه و هه‌وڵیاندا له هه‌موو شوێن جه‌هاد بكه‌ن.
ساڵی 1993ی زایینی كه خالید له ئه‌فغانستانه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ یه‌مه‌ن، له هه‌واڵه‌كاندا گوێی لێ ده‌بێت له ئورووپا شه‌ڕٍێك له ئارادایه كه له‌و شه‌ڕه‌دا، مه‌سیحییه‌كان موسوڵمانه‌كان به كۆمه‌ڵ ده‌كوژن. ئه‌و كه كه‌وتبووه ژێر كاریگه‌ری ئه‌م هه‌واڵانه‌وه رۆشته بۆسنیا بۆ ئه‌وه‌ی شان به شانی براكانی شه‌ڕ بكات. ئه‌مجاره‌ش وه‌ك ئه‌فغانستان، خالید له به‌ره‌یه‌كی جه‌نگدا شه‌ڕی ده‌كرد كه له‌وانگه‌ی جیهانیه‌وه به‌ره‌ی چاكه و باشه بوو دژ به هێزه‌كانی خراپه و شه‌ڕڕ- به‌ره‌ی موسولمانه‌كانی بۆسنیا كه ببوون به قوربانی " پاكتاوی ره‌گه‌رزی" له لایه‌ن سێربه ناسیۆنالیسته‌كانه‌وه، به رێبه‌رایه‌تی "ئاسلۆبۆدان –میلۆ سوویچ". جه‌نگ له بۆسنیا زۆر خه‌ستتر بوو له جه‌نگ له ئه‌فغانستان. له ئه‌فغانستان رووسه‌كان له هێزی سه‌رتری ئاگری خۆیان كه‌ڵكیان وه‌رده‌گرت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌فغانه‌كان له رێگای دووره‌وه بۆمباران بكه‌ن. به‌لاَم له بۆسنیا دوژمن راست له چه‌ن هه‌نگاو ئه‌ولاترته‌وه بوو، تۆ هه‌موو رۆژێ یان ده‌بی بكوژی یان بكوژرێی. خالید له بۆسنیا شان به شانی گرووپێك به ناو "كلاَو سه‌وزه‌كان" شه‌ڕی ده‌كرد كه ناوه‌كه‌ی‌خۆیان نه‌ك له چه‌كداره ئه‌مریكاییه‌كان به‌ڵكوو له ره‌نگی سه‌وزی ئیسلام وه‌رگرتبوو.
ساڵێك ده‌بوو خالید له بووسنیا شه‌ڕی ده‌كرد. رۆژێ ، كاتێ كه له به‌ره‌ی شه‌ڕی نێوان "تۆزل" و "زنیاك" خه‌ریكی شه‌ڕ بوو له گه‌ڵ شه‌ڕ كه‌ره سێربییه‌كان كه له سه‌ر كێوێكه‌وه ته‌قه‌یان له گوندێكی موسوڵمان نشین ده‌كرد، یه‌كێ له شه‌ڕ كه‌ره سێربه‌كان كوتووپڕ هێرشی كرده سه‌ر خالید و 7 گولله‌ی له زگیدا خاڵی كرده‌وه. خالید كه له به‌ر زستان جل و به‌رگێكی زۆری كردبووه به‌ر، سه‌ره‌تا نه‌یزانی كه برینه‌كه‌ی زۆر خراپه. به‌لاَم كه ده‌ستی كرد به ده‌رهێنانی جل و به‌رگه‌كانی زانی دڵ و ریخۆڵه‌ی رژاوه‌ته ده‌ر. خالید دڵ و ریخۆڵه‌ی تا ئه‌و شوێنه‌ی ده‌كرا به زۆر خسته‌وه ناو ورگی و به سه‌ر زه‌ویدا ده‌م و نخوون راكشا. ئه‌و كاته‌ی هاوسه‌نگه‌ریكی سعوودی توانی به كێشه كێش له مه‌یدانی شه‌ڕه‌كه دووری بخاته‌وه ناچار بوون 3 ده‌رزی مۆڕفینی لێ بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئازاری كه‌م بێته‌وه و كه‌متر هاوار بكات و به‌م شێوه‌یه بێده‌نگی بكه‌ن. یاریده‌ده‌رێكی پزیشك(معاون گب) كه به‌حره‌ینی بوو كه دره‌زی مۆڕفینه‌كانی ده‌دا له خالید پێی وت:" ده‌بێ عارق خۆرێكی باش بیت كه ئه‌م هه‌موو مۆڕفینه كارت لێ ناكات." خالید له وه‌لاَمدا وتی :" نه عاره‌ق ناخۆمه‌وه به‌لاَم گیای قه‌ت ده‌جووم." یاریده‌ده‌ره پزیشكه به‌حره‌ینییه‌كه كه تا ئه‌و كاته ناوی قه‌تی نه‌بیستبوو وای زانی خالید هه‌ڵیت و پڵیت ده‌ڵێ و وڕاوه ده‌كات.
خالیدیان له سه‌ر كێوه‌كه‌وه‌و له كوێره رێیه‌كی كوێستانییه‌و هێنایه خوار. به‌لاَم چون سێربه‌كان له هه‌موو شوێن مینیان چاندبوو ناچار بوون به پارێزه‌وه رێ بكه‌ن و هه‌ر ئه‌مه بوو به هۆی ئه‌وه‌ی بۆ چه‌ن كاتژمێر له رێگادا بن. ئه‌و كاته‌ی كه سه‌ره‌نجام گه‌یشتنه بنكه‌یه‌كی پزیشیكی سه‌حرایی، كه له پای كێوه‌كه‌دا بوو، ئه‌و كه‌سانه‌ی له بنكه‌كه‌دا كاریان ده‌كرد جه‌سته‌ی نیوه گیانی خالیدیان خسته ناو ئه‌و بریندارانه‌وه كه حاڵیان خراپ بوو و وێڵیان كردبوو بۆ ئه‌وه‌ی بمرن.
دوای ماوه‌یه‌كی كورت ئه‌و یاریده‌ده‌ری پزیشكه‌ی كه ده‌رزی مۆڕفینی دابوو له خالید، هاته ناو بنكه سه‌حراییه‌كه‌وه‌و خالیدی له ناو جه‌نازه‌ی كوژراوه‌كاندا دۆزییه‌وه كه وێل كرابوو بۆ ئه‌وه‌ی بمرێ. فه‌رمانی دا بۆ ئه‌وه‌ی به هێلی كۆپته‌رێكی نیزامی ئه‌رته‌شی بۆسنیا خالید بگه‌یه‌نه نه‌خۆشخانه‌یه‌كی باشتر بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێ عه‌مه‌لیاتی له سه‌ر بكرێت. خالید بۆ ماوه‌ی 6 مانگ له رێگای ئه‌و سرۆمه‌وه‌ی كه پێیه‌وه بوو خواردنی ده‌خوارد، چونكه دۆكتۆره‌كان ریخۆڵه‌یان له ده‌ره‌وه‌ی جه‌سته‌یه‌وه خستبووه فریزه‌رێكه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی سترلیزه ببێ و خاوێن بێته‌وه و ئیلتهابات و میكڕۆبی نه‌مینێ. به‌و هۆیه‌ی خالید نه‌یده‌توانی به شێوه‌ی سروشتی خوارد بخوات به ته‌واوه‌تی بێ هێز ببوو و ببوو به مشتێك ئێسك و پێست كه هه‌ر كه‌س ده‌یدیت لای وابوو له‌و ئه‌فریقاییانه‌یه كه له قات و قڕی‌دا وای پێهاتوه. هه‌ست كردن به برسێتی ئه‌وه‌نده توند بوو كه زۆر جار خالید ده‌یویست گه‌ده‌ی به چنگ بڕووشێنی.
بۆ عه‌مه‌لێاتێكی پێشكه‌وتووتر خالید نایردا به عه‌ره‌بستانی سعوودی. ئه‌و له رێگای چوون بۆ عه‌ره‌بستان بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م له ولاَته‌كه‌ی یه‌مه‌ن وه‌ستا. هه‌ر كه باوكی خالید له فڕۆكه خانه‌ی یه‌مه‌ن خالیدی دیت كه له سه‌ر ویلچه‌ڕێك (چه‌رخێك) دانیشتووه، به تووڕه‌ییه‌وه زیلله‌یه‌كی كێشا به بنا گوێیدا و به ده‌نگی به‌رز وتی :" ئه‌مه چیت كردوه به خۆت- ئیستا بڕۆ به شێخ زیندانی بڵێ بێت و یارمه‌تیت بدات." شێخ زیندانی ئه‌و ئامۆژه كه‌ره توندڕه‌وه بوو كه خالیدی هاندابوو بڕوات بۆ بۆسنیا. به‌لاَم خالید له عه‌ره‌بستانی سعوودی هه‌ڵسووكه‌وتی باشتری له گه‌ڵ كرا. له‌وێ هه‌مووان وه‌ك قاره‌مانێك چاویان لێ ده‌كرد, خه‌ڵكانێكی زۆر له هه‌موو شوێنێكی ولاَته‌وه بۆ دیتنی هاتن بۆ نه‌خوشخانه‌و پێشكه‌شی جۆراوجۆر، عه‌تر و پاره‌یان بۆ هێنا.
سالاَنێكی زۆری خایاند بۆ ئه‌وه‌ی برینه‌كه‌ی خالید ساڕ‌ێژ بێته‌وه. خالید دوای چاك بوونه‌وه، ساڵی 1996 په‌یوه‌ست بوو به گرووپێكی شه‌ڕكه‌ری عه‌ره‌به‌وه كه ده‌رۆشتن بۆ كۆسۆڤۆ بۆ ئه‌وه‌ی له گه‌ڵ سێربه‌كان شه‌ڕ بكه‌ن كه هه‌مدیسان ده‌ستیان دابووه ئه‌زیه‌ت و ئازاری كه‌مێتییه موسوڵمانه‌كان. به‌لاَم ئه‌و كاته‌ی گه‌یشته ئه‌وێ، پێشتر سێربه‌كان سنووره‌كانیان داخستبوو و خالید نه‌یتوانی بڕواته خاكی بۆسنیا. خالید كه نه‌یتوانیبوو په‌یوه‌ست بێت به به‌ره‌ی جه‌هاده‌وه له كۆسۆڤۆ، بڕیاری‌دا بڕواته به‌ریتانیا. به‌شێكی زۆری هاوڕێیانی به‌ر له ئه‌و، ئه‌م كاره‌یان كردبوو و له به‌ریتانیا نیشته جێ ببوون.
به‌ریتانیا یه‌كێك له‌و ولاَتانه‌یه كه زۆترین په‌نابه‌ری یه‌مه‌نی هه‌یه له جیهاندا، به‌ریتانیاییه‌كان بۆ سالاَنێكی زۆر ده‌سه‌لاَتی به‌شێكی زۆر له خاكی یه‌مه‌نیان به ده‌سته‌وه بوو، له‌م ماوه‌شدا به هه‌زاران كه‌س له هاوولاَتییه‌كانی خالید روویان كردبووه به‌ریتانیا و نیشته جێی ئه‌و ولاَته ببوون. ئه‌و كاته‌ی خالید چووه به‌ریتانیا رۆشته دیتنی رۆحانییه‌كی فه‌له‌ستینی كه پێشتر ده‌یناسی، ئه‌م رۆحانییه یارمه‌تی خالیدی دا بۆ ئه‌وه‌ی له گه‌ڵ كۆمه‌ڵی یه‌مه‌نییه‌كانی نیشته‌جێی به‌ریتانیا ئاشنا ببێت. خالید له دووكانێكی بچو‌وكدا كه خاوه‌نه‌كه‌ی یه‌مه‌نییه‌كی نیشته جێی به‌ریتانیا بوو وه‌ك ژمێر یار ده‌ستی به كار كرد و له خاڵێكدا به درێژایی رۆژ خه‌ریكی جاوینی قه‌ت بوو له پشت ده‌خله‌كه داده‌نیشت و كڕیاره‌كانی به‌رێ ده‌كرد. كڕین و فرۆشتنی قه‌ت له به‌ریتانیا ئازاده. ئه‌و دووكانه‌ی خالید كاری لێ ده‌كرد گیای قه‌تی له یه‌مه‌نه‌وه ده‌هێناو ده‌یفرۆشته ئه‌و یه‌مه‌نییانه‌ی كه له‌و ناوچه‌دا ده‌ژیان.
ئه‌و ده‌م خالید 23 ساڵی ته‌مه‌ن بوو. حه‌وت ساڵی رابردووی ژیانی هه‌موو له به‌ره‌كانی شه‌ڕدا به سه‌ر بردبوو. خالید تا ئه‌و كات مه‌وعیدی له گه‌ڵ هیچ كچێك دانه‌نابوو، تا ئه‌و ده‌م هیچ كات هیچ كچێكی ماچ نه‌كردبوو و جگه له خزمه نزیكه‌كانی له گه‌ڵ هیچ ژنێكی‌تر قسه‌ی نه‌كردبوو. خالید هه‌مان كاری ئه‌نجامدا و تووشی هه‌مان شت بوو كه به زۆری عه‌ره‌به ته‌نهاكان كه له شارێكی غه‌ریبدان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن. ئه‌و كوشته‌و مرده‌ی گارسۆنێك بوو كه له یه‌كێك له رێستۆرانه لۆكاڵییه‌كاندا كاری ده‌كرد.
ئه‌و گارسۆنه‌ی خالید عاشق و سه‌وداسه‌ری ببوو، كچێكی ئیرله‌ندی بوو كه هه‌ر جاره‌ی قاوه‌ی بۆ خالید ده‌هێنا، به‌ده‌میه‌وه پێده‌كه‌نی. خالید چووه لای یه‌كێك له هاوڕێ یه‌مه‌نییه‌كانی و سفره‌ی دڵی خۆی له لای كرده‌وه‌و وتی عاشق بووه به‌لاَم نازانێ چی به ئه‌وینداره‌كه‌ی بڵێت.
هاوڕێ یه‌مه‌نییه‌كه‌ی پێی وت:" غه‌مت نه‌بێت من له گه‌ڵ كچه‌دا قسه ده‌كه‌م و كارێك ده‌كه‌م یه‌كتر ببینن."
كچه وه‌لاَمی ئای داوه به خواسته‌كه‌ی به‌لاَم سه‌ری سووڕ مابوو كه بۆچی خالید خۆی نه‌هاتووه له گه‌ڵ ئه‌ودا(كچه‌دا) قسه بكات و هاوڕێكه‌ی ناردوه بۆ ئه‌وه‌ی مه‌وعیدی له گه‌ڵ دابنێ.
هه‌ر له سه‌ره‌تاوه تووشی كێشه هاتن. له یه‌كه‌م دیتندا كچه ده‌یویست بڕۆنه ساڵۆنی سه‌ما، به‌لاَم خالید ناڕازی بوو. دواتر له ده‌روه‌ی ساڵۆن ده‌یویست له گه‌ڵ كه‌سێك كه ته‌ماشای كچه خۆشه‌ویسته‌كه‌ی كردووه بكاته شه‌ڕ. كچه له خالیدی پرسی:" ئه‌گه‌ر من له گه‌ڵتا له شه‌قام رێ بكه‌م ده‌تهه‌وێ چی بكه‌ی؟ ده‌تهه‌وێ له‌گه‌ڵ هه‌موو خه‌ڵكی شار شه‌ڕ بكه‌ی؟
دوای دوو سێ جار دیتن، رۆژێ خالید به سێ شووشه عه‌تر و بۆنی گرانه‌وه‌و حه‌ڵقه‌یه‌كی زێڕه‌وه هاته سه‌ر مه‌وعید. به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بوو ئه‌م رسته‌یه‌ی هێنایه سه‌ر زار " ئاخۆ ئاماده‌ی بێیته عه‌قده‌م و ماره بڕم؟ من ده‌مهه‌وێ له گه‌ڵ تۆ زه‌ماوه‌ند بكه‌م." كچه به سه‌رسووڕمانه‌وه پرسی:" ده‌تهه‌وێ له گه‌ڵ من زه‌ماوه‌ند بكه‌ی؟ تۆ هێشتا ناوی من نازانی. پێم بڵێ ناوم چییه؟"
خالید كه‌وته پرته پرت و وتی:" بۆ من دژواره ناوت به یاد بهێنمه‌وه."
خالید حه‌وتوویه‌ك كاتی دا به كچه‌كه‌ی هاوڕێی بۆ ئه‌وه‌ی له سه‌ر پیشنیاره‌كه‌ی بیر بكاته‌وه. وا دیار بوو هه‌ڵسووكه‌وتی خالیدی به دڵ بوو چونكه له ماوه‌ی كه‌متر له یه‌ك مانگدا زه‌ماوندیان كرد.
راست هه‌ر له یه‌ك رۆژی دوای شه‌وی یه‌كه‌می زه‌ماوه‌نده‌كه‌یان شه‌ڕ و كێشه‌ی خیزانی ئه‌وان ده‌ستی پێكرد. خالید ده‌یویست ژنه ئیرله‌ندییه‌كی كۆنتڕۆڵ بكات و به زۆر ناچاری بكات حیجابی ئیسلامی بكاته سه‌ر. حیجابی ئیسلامی جۆرێ له‌چكه و رووسه‌رییه كه ژنانی موسوڵمان و باوه‌ڕدار ده‌یده‌ن به سه‌ریاندا. شه‌ڕه‌كانیان ئه‌وه‌نده به‌رز ببۆوه كه ده‌رواسێكانیان بۆ بێده‌نگ كردنیان به مست ده‌یانكێشا به دیواردا. خالید ده‌یزانی هه‌ڵسووكه‌وتی له گه‌ڵ ژنه‌كه‌ی هه‌ڵسووكه‌وتێكی گونجاو و درووست نییه، به‌لاَم هیچ شێوه هه‌ڵسووكه‌وتێكی تری نه‌ده‌زانی. سه‌ره‌نجام دوای ماوه‌یه‌ك له یه‌كتر جیا بوونه‌وه. ئه‌وه‌ی له ئه‌نجامی ئه‌م پێكهێنانی هاوسه‌رێتییه بۆ خالید مایه‌وه پاسپۆرتێكی به‌ریتانیا بوو له به‌ر ئه‌وه‌ی له گه‌ڵ كه‌سێك زه‌ماوه‌ندی كردبوو كه شارۆمه‌ندی به‌ریتانیا بوو.
دوای جیا بوونه‌وه له ژنه‌كه‌ی خالید گه‌ڕایه‌وه بۆ ته‌نها شێوه‌یه‌كی ژیان كه ده‌یناسی. ئه‌مجاره به‌ره‌و سۆمالی كه‌وته رێ. له سۆمالی گرووپێك له موسوڵمانه رادیكاڵه‌كان ده‌یانویست یاسایه‌كی توندی دینی ئیسلامی، واته یاساكانی شه‌ریعه، له سه‌ر هه‌موو ئه‌و ولاَته دابمه‌رزێنن. خالید كه جل و به‌رگی كرێكارێكی خاچی سووری له به‌ر كردبوو، به‌رتیلی دا به فڕۆكه‌وانی فڕۆكه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی له نایرۆبییه‌وه بیگه‌یه‌نێته لووق Luug له سۆماڵی. خالید له‌و شاره‌دا بری 40 هه‌زار دولاری دا به فه‌رمانده نیزامییه لۆكاڵییه‌كان كه په‌یوه‌ستت ببوو به به‌ره‌ی شه‌ڕی موسوڵمانه‌كانه‌وه. ده‌وڵه‌مه‌نده عه‌ره‌به‌كان و به‌زۆری ده‌وڵه‌مه‌نده سعوودییه‌كان ئه‌م پاره‌یان دابوو. ئه‌م سه‌رمایه‌دارانه به‌م پارانه هه‌وڵیان ئه‌وه‌بوو كه له زۆربه‌ی ئه‌و شه‌ڕانه‌ی كه له رۆژهه‌لاَتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقادا له ئارادا بوو، كاریگه‌رییان هه‌بێت. ئه‌م پارانه جگه له‌وه‌ی یارمه‌تی ده‌دا به پێشكه‌وتنی ئیسلام له‌و كاته‌دا، به‌ڵكوو هاوپه‌یمانگه‌لێكی بۆ ده‌كڕین كه ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌بوو له داهاتوودا به كه‌ڵكیان بێت.
له شاری لووق 40 شه‌ڕ كه‌ری عه‌ره‌ب ده‌ژیان كه شان به شانی موسوڵمانه سۆمالییه‌كان له گه‌ڵ ئه‌رته‌شی ئه‌تیۆپیا شه‌ڕیان ده‌كرد. به‌رده‌وام ئه‌رته‌شی ئه‌تیۆپی سنووره‌كانی ده‌بڕی و هیرشی ده‌كرده سه‌ر ئه‌م شاره. هه‌ر چه‌ن خالید زیاتر له‌م شاره‌دا ده‌مایه‌وه، باروودخی شه‌ڕه‌كه‌ره موسوڵمانه‌كان خراپتر ده‌بوو . زۆر كات پێش ده‌هات ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی برسییه‌تیان بشكێنن ته‌نها شه‌كه‌ریان ده‌خوارد، چونكه هیچ شتێك ده‌ست نه‌ده‌كه‌وت بۆ خواردن. هاوسه‌نگه‌ره‌كانی خالید دوای ماوه‌یه‌ك، بڕیاریان دا دژه هێرش بكه‌ن و هێرش بكه‌نه سه‌ر ئه‌رته‌شی ئه‌تیۆپی. خالید به درێژایی 2 رۆژ بێ بڕانه‌وه شه‌ڕی كرد تا ئه‌وه‌ی گوولله‌یان پێ نه‌ما. دوای ته‌واو بوونی گوولله و چه‌ك و چۆڵ به به‌رده‌وه هێرشیان كرده سه‌ر ئه‌رته‌شی ئه‌تیۆپی، به‌لاَم له‌م ناوه‌دا زۆربه‌ی شه‌ڕكه‌ره سۆمالیایی و عه‌ره‌به‌كان كوژرابوون. ئه‌و چه‌ن كه‌سه‌ش كه مابوونه‌وه ئه‌وه‌نده بێ هیوا ببوون كه خۆیان له پێشدا ده‌ستیان كردبوو به هه‌ڵكه‌ندنی گۆڕ بۆ خۆیان.
خالید به له‌شێكی له‌ت و په‌ت و برینداره‌وه، له شه‌ڕه‌گه‌كه دووركه‌وته‌وه‌و رزگاری بوو، به‌لاَم هیچ پاره‌یه‌كی پێ نه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی پێی بگه‌ڕێته‌وه ولاَته‌كه‌ی. مرۆڤ چی له ده‌ست دێت، ئه‌گه‌ر له جه‌هاد دا بیت و پاره‌ی پێ نه‌بێت و بیهه‌وێ بگه‌ڕێته‌وه بۆ ولاَته‌كه‌ی؟ خالید و چه‌ن كه‌سێك كه رزگاریان ببوو ته‌نها رێگایه‌ك كه له پێشیان بوو ئه‌وه بوو كه بڕۆنه لای ئه‌و فه‌رمانده نیزامییه‌ی كه خالید 40 هه‌زار دۆلاری پێدا بوو بۆ ئه‌وه‌ی بڕێ پاره‌ی لێ وه‌ربگرن.
فه‌رمانده نیزامییه سۆمالیاییه‌كه پێی وتن :" هیچ یارمه‌تیه‌كم له ده‌ست نایه‌ت و ناتوانم هاریكاریتان بكه‌م. ئێمه هه‌موو ئه‌م پاره‌مانه بۆ شه‌ڕه‌كه‌ی خۆمان پێویسته."
خالید مناڵێكی ده‌ست و پێ‌سپیلكه نه‌بوو كه هه‌موو ته‌مه‌نی له قوتابخانه بردبێته سه‌ر و ئێستا بیهه‌وێ به قسه كردن له گه‌ڵ ئه‌م فه‌رمانده نیزامییه‌دا به شتێك بگات، به‌ڵكوو شه‌ڕكه‌رێكی به‌ره‌ی جه‌هاد بوو و به پێی سروشتی خۆی ئه‌و كاره‌ی كرد كه له گه‌ڵ رۆحییه‌ی ئه‌ودا ده‌هاته‌وه، واته كۆڵته‌كه‌ی له سه‌ر سه‌ری فه‌رمانده سۆمالیاییه‌كه دانا‌و پێی وت:" یان ئه‌وه‌یه یارمه‌تیمان ده‌ده‌ی له سۆمالی بڕۆینه ده‌ر یان به فیشه‌كێك ده‌تكوژم. ئێمه 40 هه‌زار دۆلار پاره‌مان بۆ هێنای و ئێستا ده‌بێت یارمه‌تیمان بده‌ی." فه‌رمانده‌ی سۆمالیایی ناچار بوو خالید و هاوڕێكانی له سۆمالی بگه‌یه‌نێته ده‌ره‌وه‌و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئه‌وانی سواری كه‌شتییه‌ك كرد كه رانێ بزنی پێ بوو، له رێگای كه‌نداوی عه‌ده‌نه‌وه گه‌یشتنه یه‌مه‌ن.
كه خالید به هه‌زار به‌د به‌ختی گه‌یشته ماڵه‌كه‌ی خۆیان له یه‌مه‌ن، باوكی هه‌ر كه دیتی لێی تووڕه بوو و به سه‌ریدا قیژاندی :" ئه‌وه چیت به خۆت كردوه؟ له كامه جه‌هه‌نه‌مه‌وه هه‌ڵهاتووی؟ خالید بۆ ئه‌وه‌ی باوكی هێور بكاته‌وه به‌ڵینی پێ دا ده‌ستبه‌رداری شه‌ڕ كردن بیت و ژیانێكی ئاسایی ده‌ست پێبكات. به‌لاَم هه‌ر كات داوایان له خالید ده‌كرد بڕواته جه‌هاد ئه‌و جوابی ئه‌رێی ده‌داوه‌و به هانای داواكه‌یانه‌وه ده‌چوو. ساڵی 1999 خالید رۆشته شاری تفلیس له ولاَتی گورجستان بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێوه بڕواته چه‌چن ، بۆ شه‌ڕ كردن له گه‌ڵ ئه‌رته‌شی رووسه كه مسوڵمانه‌كانی ئه‌وێی قه‌تڵ و عام ده‌كرد. به‌لاَم له تفلیس بیستی ژماره‌یه‌كی زۆر له موجاهده‌كان كاتی په‌ڕینه‌وه له كوێستانه‌كانی نێوان گورجستان و چه‌چن ستان له سه‌رما ره‌ق بوونه‌ته‌وه‌و به‌ر له‌وه‌ی بگه‌نه شوێنی مه‌به‌ست له نیوه‌ی رێدا مردون. خالید ئاماده بوو له به‌ر باوه‌ڕه‌كه‌ی بمرێ به‌لاَم ره‌ق بوونه‌وه له كوێستانه به‌فراوییه‌كاندا شیاوی سه‌ربازێك نه‌بوو. خالید له گورجستانه‌وه رۆشته به‌ریتانیا و له‌وێ له هه‌مان دووكان كه پێشتر كاری لێده‌كرد خه‌ریكی كار كردن بوو. خالید له حاڵێكدا به جاوینی قه‌ت خۆی شاد ده‌كردـ، چاوه‌ڕوان بوو هه‌لێكی‌تر بڕه‌خسێ بۆ جه‌هاد كردن له گه‌ڵ كافره‌كان.
ساڵی 2001 ی زایینی، ئه‌و بانگهێشت كردنه‌ی خالید چاوه‌ڕوانی ده‌كرد گه‌یشته ده‌ستی. برایانی هاو سه‌نگه‌ری له ئه‌فغانستان ده‌یانویست ئه‌و بڕوات بۆ لایان.
كاتی كه خالید سه‌ره‌تای مانگی ئاوریلی ئه‌و ساڵه(ساڵی 2001) گه‌یشته ئه‌فغانستان، حكوومه‌تی تاله‌بان به‌شێكی زۆری ئه‌فغانستانی له ژێر چه‌تری یاسای توندی شه‌ریعه‌دا هاوده‌ست كردبوو. ده‌سته ناڕێك و پێكه جهادییه بیانییه‌كان كه دژ به كۆمۆنیسته‌كان شه‌ڕیان ده‌كرد، ئێستا جێگه‌ی خۆیان دابوو به رایه‌ڵه‌یه‌كی رێكخراو و ئاڵۆز و له ئوردووگاگه‌لیكدا بارهێنرابوو كه له ژێر چاوه‌دێری ریكخراوی رێك و پێكی ئه‌لقاعیده‌دا بوو. خالید تێ گه‌یشت جه‌هاد له شێوه‌ی به‌ربلاَو و نا رێك و پێكه‌وه گۆڕاوه بۆ شێوه‌یه‌كی سیستماتیك و سه‌نتراڵ. ئه‌مه سه‌ره‌تا وه‌رزێكی نوێ له جه‌هاد بوو. سه‌ره‌تای خه‌باتێكی رێكخراو و شكڵ گرتوو به رێبه‌رایه‌تی عوسمان بن لادن و به پشتیوانییه‌كی ماڵی به‌هێزه‌وه.
له چه‌ن مانگی یه‌كه‌مدا خالید له شاری مه‌شهه‌د له ولاَتی ئێران، مۆتێلێكی بچووكی دانا. سنووری نێوان ئێران و ئه‌فغانستان نزیك به 6 هه‌زار كیلۆمه‌تر درێژایی هه‌یه. كۆنتڕۆڵ كردنی ئه‌م مه‌رزه پان و به‌رینه له به‌ر كوێستانی بوونی و هه‌روه‌ها زۆر بوونی كوێره رێكان زۆر ئه‌سته‌م بوو. رێكخراوی ئه‌لقاعیده، ئه‌و خوازیارانه‌ی كه ده‌یانویست بڕۆن بۆ جه‌نگ له ئه‌فغانستان، سه‌ره‌تا وه‌ك رێبوار له مۆتێلی خالید له مه‌شهه‌د جێی پێ ده‌دان و دواتر له هه‌لێكی گونجاو‌دا له كوێره رێكانه‌وه و به شێوه‌ی نهێنی له سنوور ده‌یپه‌ڕاندنه‌وه‌و ده‌یناردنه خاكی ئه‌فغانستان.
هاوینی هه‌مان ساڵ (ساڵی 2001) خالید له سه‌فه‌رێكیدا بۆ ئه‌فغانستان بن لادنی له یه‌كێك له ئۆردووگا تایبه‌ته‌كانی له قه‌نده‌هار دیت. بن لادن له قه‌نده‌هار ئوردووگایه‌كی تایبه‌تی بۆ خۆی ساز كردبوو. خالید و بن لادن ده‌رباره‌ی باروودخی جه‌هاد و هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی یه‌مه‌ن كه‌وتنه گفت وگۆ. یه‌مه‌ن ولاَتێ بوو كه بن لادن هۆگرییه‌كی تایبه‌تی بۆی هه‌بوو-باوكی بن لادن خه‌ڵكی یه‌مه‌ن بوو و یه‌كێ له ژنه‌كانی بن لادنیش له دایك بووی ئه‌م ولاَته بوو، هه‌ر وه‌ها یه‌مه‌ن هه‌رده‌م باشترین و دلێر ترین موجاهده‌كانی بۆ بن لادن په‌روه‌رده كردبوو- ئه‌و پیاوانه‌ی كه بن لادن باوه‌ڕی ته‌واوی به وه‌فادار بوونیان هه‌بوو و حیمایه تایبه‌ته‌كانی خۆی هه‌موو كات له‌وان( له پیاوه یه‌مه‌نییه‌كان) هه‌ڵده‌بژارد. خالید له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه بوو كه پانتای جه‌هاد ده‌بێ به‌رینتر بكرێته‌وه‌و جه‌هاد یه‌مه‌نیش بگرێته‌وه. به‌لاَم بن لادن له گه‌ڵ ئه‌م بۆچوونه‌دا ناكۆك بوو، چونكه له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه بوو كه ئه‌مه ده‌بێت به هۆی ئه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له ناوچه‌یه‌كی به‌ربڵاودا بلاَوه بكه‌ن. بن لادن به خالیدی وت:" هه‌ر چه‌ن ده‌زانم زوڵم و زۆر له یه‌مه‌ن زۆره‌و خه‌ڵك وه زاڵه هاتوون به‌لاَم عاقلاَنه نیه له ئێستادا له‌وێ ده‌ست بكه‌ین به جه‌نگ.
هاوینی 2002 ی زاینی هه‌ستێكی سه‌یر كه‌ش و هه‌وای ئوردووگای داگرتبوو. وه‌ك ئه‌وه‌ی بڕیار بوو به‌م زوانه رووداوێكی گه‌وره روو بدات. هه‌ر له‌و رۆژانه‌دا خالید یه‌كێك له هاوڕێكانی رابردووی كه له سه‌رده‌می شه‌ڕی بۆسنیا له به‌ره‌یه‌كدا شه‌ڕیان كردبوو , ناوی ئه‌م كه‌سه خالید شێخ محه‌ممه‌د بوو. خه‌ڵكی پاكستان بوو و به هۆی به‌شداری كردن له شه‌ڕه‌كاندا پله‌ی فه‌رمانده‌یی چالاكییه‌كانی ئه‌لقاعیده‌ی پێ به‌خشرابوو. محه‌ممه‌د داوای له خالید كرد بۆ مه‌ئمووریه‌تیه‌ك بڕوات بۆ ئورووپا و ئه‌مریكا. چونكه خالید به پاسپۆرت و ڤیزای به‌ریتانیاییه‌وه كه هه‌یبوو به ئاسانی ده‌یتوانی له ولاَتانی ئورووپایه‌دا هاتووچۆ بكات. به‌لاَم خالید ئه‌م داواكارییه‌ی هاوڕێكه‌ی ره‌ت كرده‌وه. خالید ئاماد بوو له گه‌ڵ سه‌ربازه بیانییه‌كاندا كه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ولاَتانی عه‌ره‌بی شه‌ڕ بكات، به‌لاَم ئاماده نه‌بوو ئه‌م جه‌نگه بكێشێته ئورووپا و ئه‌مریكا.
رۆژی 11ی سێپتا‌مبر، خالید له یه‌كێك له ئوردووگاكانی نزیك شاری كابول بوو كه له مه‌لایه‌كی لیبیایی بیست كه بینای بازرگانی جیهانی له نیۆیۆرك كه‌وتۆته به‌ر هێرشێك و وێران بوو. هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه له ئوردووگا بوون به بیستنی ئه‌م هه‌واڵه ده‌ستیان كرد به شادی و خۆشی – جۆری شادی ده‌ربڕین تێكه‌ڵ به كه‌ش و هه‌وایه‌كی رۆحانی سه‌رتاپای ئوردووگای گرته‌وه. راست وه‌ك فه‌زای مه‌كه له كاتی به جێ هێنانی رێ و ره‌سمی حه‌جدا. ئه‌و رۆژه خاڵێكی وه‌رچه‌رخانی مێژوویی بوو. ئه‌و رۆژه هه‌موو شتێكی گۆڕی. ئه‌و رۆژه موجاهیده‌كان وه‌ها لێدانێكیان له رۆژئاوا دا كه رۆژئاوا هیچ كات ناتوانێ فه‌رامۆشی بكات. موجاهیده‌كان به‌م كاره‌یان، خۆیان خسته به‌ر هێرشی ته‌نها زل هێزی جیهان.
كه هێزه‌كانی ولاَته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هێرشیان كرده سه‌ر ئه‌فغانستان، خالید له ده‌ورووبه‌ری شاری خووست دا بوو. له‌وێدا شه‌ڕێكی قورس له ئارادا بوو. به‌لاَم شه‌ڕكه‌ره‌كانی ئه‌لقاعیده له به‌رامبه‌ر ئه‌رته‌شی ئاماده‌ی ئه‌مریكادا كارێكی وه‌هایان له ده‌ست نه‌ده‌هات. شه‌وێ خالید و سێ كه‌س له هاوسه‌نگه‌ره‌كانی له ماشێنێكدا له ده‌ورووبه‌ری شاری خووستدا خه‌وتبوون, نیوه شه‌و خالید له ماشێنه‌كه هاته خوار بۆ ئه‌وه‌ی بچێ ده‌ست به ئاو بگه‌یه‌نێت و كاری توالێتی هه‌بوو. هه‌ر كه خالید به راده‌ی پێویست له ماشێنه‌كه دوور كه‌وته‌وه بۆمبێك دای له ماشێنه‌كه‌یان و ماشینه‌كه ته‌قیه‌وه. له‌م بۆمبارانه‌دا هه‌ر سێ هاوڕێكه‌ی ده‌ست به جێ گیانیان له ده‌ست دا. چه‌ن رۆژ دواتر له رێ و ره‌سمی ناشتنی ژنێكدا به‌شداری كرد كه ده‌یانگوت هاوسه‌ری ئه‌یمه‌ن ئه‌لزه‌واهری، كه‌سی ژماره 2ی ئه‌لقاعیده‌و جیگری بن لادنه. ئه‌م ژنه له خوێندنگه‌یه‌كدا كوژرابوو كه زۆربه‌ی بنه‌ماڵه ئه‌لقاعیده‌كان بۆ هه‌ڵهاتن له ده‌ست بۆمبارانه هه‌واییه‌كانی ئه‌مریكا په‌نایان بردبووه ئه‌وێ.
دوای چه‌ن حه‌وتوو كه بۆمبارانه هه‌واییه‌كان به خه‌ستی هه‌ر به‌رده‌وام بوو. په‌یامێك له بن لادنه‌وه گه‌یشته موجاهیده‌كان كه هه‌ر موجاهیدێ ده‌تواانێ ئه‌فغانستان به جێ بێڵێت ده‌ست به جێ له ئه‌فغانستان بڕواته ده‌رو بگه‌ڕێته‌وه بۆ ولاَته‌كه‌ی خۆی. به وته‌ی خالید:" له‌و باروودۆخه‌دا به هبچ شێوه‌یك نه‌مانده‌توانی له گه‌ڵ ئه‌مریكاییه‌كان شه‌ڕ بكه‌ین, ئه‌مریكاییه‌كان له رێگای زه‌وییه‌وه هێرشیان نه‌ده‌كرده سه‌رمان. ئه‌وان له ئاسمانه‌وه هێرشیان ده‌كرده سه‌رمان و هیچ سه‌ربازێكی ئه‌مریكایی له سه‌ر زه‌وی نه‌بوو تا بتوانین ته‌قه‌ی لێ بكه‌ین." هه‌ر چه‌ن بووش له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌یه ئه‌مریكاییه‌كان موجاهیده‌كان و هێزه ئیسلامییه‌كانیان شكه‌ست دا‌و له ئه‌فغانستان دووریان خستنه‌وه، به‌لاَم له راستیدا بن لادن و موجاهیده‌كانی ده‌ستیان دابووه پاشه‌كشه‌یه‌كی ستراتژیك. فه‌رمانده ئه‌مریكاییه‌كان چون نه‌یانده‌ویست هێزه زه‌وینییه‌كان بێننه گۆڕه‌پانی جه‌نگه‌وه‌و گیانی سه‌ربازه‌كان بخه‌نه مه‌ترسییه‌وه، ستراتژی بۆمبارانی ئاسمانیان هه‌لّبژاردبوو. ئه‌م كاره ئیزنی ئه‌وه‌ی به ئه‌ندامانی ئه‌لقاعیده دا بۆ ئه‌وه‌ی به ئاسانی گۆڕه‌پانی شه‌ڕ به جێ بێڵن و پاشه‌كشه بكه‌ن، بۆوه‌ی له داهاتوودا و له سه‌رده‌مێكدا كه باروودۆخه‌كه له باره‌و ئیزن ده‌دات جارێكی تر بگه‌ڕێنه‌وه بۆ گۆڕه‌پانی جه‌نگ.
كۆتاییه‌كانی ساڵی 2001 شێخ محه‌ممه‌د جێگری چالاكییه‌كانی ئه‌لقاعیده فه‌رمانی به خالید دا بۆ ئه‌وه‌ی گرووپێكی 50 كه‌سی له ژن و منالاَن كه له ئێرانه‌وه هاتبوونه ئه‌فغانستان، بگه‌یه‌نێته شوێنێكی پارێزراو له ئێران. شێخ محه‌ممه‌د به خالیدی وت:" تۆ ئاشنای رێگا سنوورییه‌كانی. چه‌ن بنه‌ماڵه‌یه‌ك له گه‌ڵ خۆت ببه بۆ ئێران. شێخ محه‌ممه‌د چه‌ن هه‌زار دۆلارێكی دا به خالید بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م حه‌قده‌ستی رێ پیشانده‌ره ئه‌فغانه‌كان بدا و هه‌م سمێڵی پاسداره ئێرانییه‌كانی سه‌ر سنوور به به‌رتیل چه‌ور بكات.( واته به‌رتیل بداته پاسداره ئێرانییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی ئیزنیان پێ بده‌ن سنوور ببه‌زێنن و بڕۆنه خاكی ئێرانه‌وه.)
سه‌فه‌ر بۆ ئێران دوو حه‌وتووی خایاند. خالید و ئه‌و بنه‌مالاَنه‌ی له گه‌ڵی بوو، ره كوێستانه‌كانه‌وه گوزه‌ریان ده‌كرد.دیمه‌نی ئه‌و ژن و منالاَنه‌ی كه له‌م سووچه فه‌رامۆش كراوه‌ی جیهاندا، له‌م كوێره رێ كوێستانیانه‌دا وێڵ و سه‌رگه‌ردان بوون، دێمه‌نێكی سه‌یر بوو. خواردنه‌كه‌یان بریتی بوو له تۆزی خورما و گیا كێوییه‌كان, هه‌ندێ جار كه به‌خت له گه‌ڵیان بوو راوێ ده‌كه‌وته داویان و تێر به سكی خۆیان ده‌یانخوارد. ئه‌و كاته‌ی گه‌یشتنه ئێران هێزه‌كانی لایه‌نگری تاڵه‌بان له سه‌ر سنوور چاوه‌ڕوانیان ده‌كردن بۆ ئه‌وه‌ی بیانگه‌یه‌ننه شوێنی پارێزراو. تا چه‌ن حه‌وتوو دوای ئه‌م سه‌فه‌ره سه‌ر شانه‌كانی خالید له گواستنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌مووه مناڵه بچووك و ساوایانه‌ی كه خستبوونیه سه‌ر شانی خۆی و به قه‌لاَ دۆشكانی خۆی په‌ڕاندبوونیه‌وه له سه‌ر سنووره كوێستانییه‌كانه‌وه.
سالاَنی به‌ر له 11ی سێپتا‌مبر ، خالید و هاوسه‌نگه‌ره موجاهیده‌كانی به ئاسانی و به بێ هیچ كێشه‌یه‌ك- به پاسپۆرتی ته‌زویر و به به‌رتیل دان به پۆلیسی سه‌ر سنوور، له ژێر ئه‌و ناوه‌ی كه نه‌یاری رژیمی به‌عسن و له ده‌ست دیكتاتۆرییه‌تی سه‌دام حوسێن هه‌ڵهاتوون- به هه‌موو شوێنێكی جیهاندا ده‌گه‌ڕان و بۆ هه‌موو شوێن ده‌ڕۆشتن. راسته مه‌ئمووره‌كانی سه‌ر سنوور ده‌یانتوانی كێشه‌یان بۆ ساز بكه‌ن و به‌ر به سه‌فه‌ره‌كه‌یان بگرن، به‌لاَم هه‌موو كات رێگایه‌ك هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی كلاَو بنێنه سه‌ر ئه‌و مه‌ئموورانه. به‌لاَم له ساڵی 2002دا ئه‌و كاته‌ی كه خالید ویستی له ئه‌فغانستانه‌وه بگه‌ڕێته‌وه بۆ به‌ریتانیا، به سه‌رسووڕمانه‌وه به‌وه‌ی زانی كه ته‌نانه‌ت پاسپۆرت و ڤیزایه‌كی باوه‌ڕپێكراو و جێگه‌ی متمانه‌ی به‌ریتانیاییش ناتوانێ له پشكنین و لێپرسینه‌وه‌ی مه‌ئمووره‌كان بیپارێزێ. ئه‌و كاته‌ی خالید له ئه‌بوو زه‌بی ده‌یویست فڕۆكه‌كه‌ی بگۆڕێ، پۆلیسێك كه گومانی لێی هه‌بوو و لای وابوو كه ڤیزاكه‌ی ته‌زویره خالیدی راگرت. سه‌رپه‌ره‌شتی مه‌ئمووره‌كانی فرۆكه‌خانه له ده‌فته‌ره‌كه‌ی هاته ده‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی لێپرسینه‌وه‌ی له گه‌ڵ بكات. سه‌رپه‌ره‌شتیاره‌كه له خالیدی پرسی :"ماركس و سپێنسێر چییه؟"
خالید له وه‌لاَمدا وتی:" ماركس و سپێنسه‌ر یه‌كێكه له فرۆشگا گه‌وره‌كانی به‌ریتانیا. بڕوانه، من شارۆمه‌ندێكی به‌ریتانیاییم. من شیعه‌م بۆ ده‌بێ بڕۆم یارمه‌تی تاڵه‌بانی سووننه بده‌م. تاڵه‌بان رقی له شیعه‌كانه. من بۆ زیاره‌تی ئیمام ره‌زا و شوێنه پیرۆزه‌كانی تر رۆشتبووم بۆ مه‌شهه‌د و ئێران. " دوای چه‌ن سه‌عات را‌گرتن و ماتڵ كردنی مه‌ئمووره‌كانی فڕۆكه‌خانه ئیزنی پێ ده‌ده‌ن كه فڕۆكه‌كه‌ی بگۆڕی و سواری فرۆكه‌یه‌ك بێت كه ده‌ڕۆشت بۆ له‌نده‌ن..
له فڕۆكه‌خانه‌ی "هیس رۆ"ی له‌نده‌ن هه‌مدیسان به‌ریان به خالید گرت و بردیتانه ژووری لێپرسینه‌وه كه ژوورێكی شووشه‌یی بوو. مه‌ئمووره به‌ریتانیاییه‌كان لێیان پرسی چه‌مه‌دانه‌كانی له كوێیه. خالید وه‌لاَمی داوه كه ئه‌و ته‌نها جانتایه‌كی ده‌ستی پێیه. یه‌كه‌م زه‌نگی مه‌ترسی. مه‌ئمووره‌كان بلیته‌كه‌ی خالیدیان جوان جوان ته‌ماشا كرد: بلیتێكی یه‌ك سه‌ره‌ی تاران له‌نده‌ن. دووهه‌مین زه‌نگی مه‌ترسی. خالید هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ی كه له ژووری پشكنینه‌كه له سه‌ر كورسییه‌كی چێوی دانیشتبوو و دڵی له مستی‌دا بوو و بێ ئارام بوو ، ده‌یتوانی مه‌ئمووره‌كان ببینێ كه له ژووره‌كه‌ی ته‌نیشتی خه‌ریكی هه‌ڵدانه‌وه‌ی به‌رگه‌كانی پاسپۆرته‌كه‌ی ئه‌ون. مه‌ئمووره‌كان لاپه‌ڕه‌یه‌كیان له پاسپۆرته‌كه‌ی‌دا دۆزییه‌وه كه خالید له ئه‌فغانستان ده‌ستكاری كردبوو بۆ ئه‌وه‌ی مۆری ڤیزای پاكستانی لێ بشواته‌وه. مه‌ئمووره‌كان سه‌باره‌ت به ده‌ستكاری ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه پرسیارییان له خالید كرد. خالید وتی به رێكه‌وت پاسپۆرته‌كه‌ی له گیرفانی پانتۆڵه‌كه‌یدا بووه‌و به هه‌ڵه ئوتووی كردووه هه‌ر بۆیه ئه‌م په‌ڕه‌یه به‌م شێوه‌یه‌ی لێ هاتووه. مه‌ئمووره‌كان وته‌كانی خالیدیان په‌سه‌ند نه‌كرد. سێهه‌مین زه‌نگی مه‌ترسی: نیوه شه‌و مه‌ئمووره‌كان كه‌له‌پچه‌یان كرده ده‌ست خالید وبه‌ستیان به كورسی دواوه‌وی سه‌یاره‌یه‌كه‌وه‌و بردیان بۆ زیندانێكی ته‌واو ئه‌منییه‌تی.
مه‌ئمووره ئه‌منییه‌تییه‌كان بۆ ماوه‌ی پێنج شه‌و و رۆژ لێپرسینه‌وه‌یان له خالید كرد. له ره‌وتی ئه‌م لێپرسینه‌وانه‌دا خالید تێگه‌یشت كه دۆخی ئه‌و له دۆخی هاوسه‌نگه‌ره‌كانی كه له ئه‌فغانستان له لایه‌ن ئه‌مریكاییه‌كانه‌وه گیراون زۆر زۆر باشتره. چونكه به‌ریتانیا به پێی یاسا و به پاراستنی مافی تاوانباران هه‌ڵسووكه‌وتیان له گه‌ڵ ده‌كرد، له حاڵێكدا له ئه‌فغانستان كه‌س گوێی به مافه‌كانی تاوانبار نه‌ده‌دا. خالید تێگه‌یشت پۆلیس به‌ڵگه‌یه‌كی توند و باوه‌ڕ پێكراوی له سه‌ر ئه‌و نییه، هه‌ر بۆیه دای به ژێر هه‌موو شتێك‌دا و رایگه‌یاند كه بێ تاوانه. پۆلیس كه نه‌یده‌توانی به بێ به‌ڵگه‌یه‌كی جێگه‌ی متمانه‌و باوه‌ڕپێكراو له‌وه زیاتر له زیندان بیهێلێته‌وه، سه‌ره‌نجام ناچار بوون ئازادی بكه‌ن.
ئه‌م رووداوی ده‌ستگیر كردنه له فرۆكه‌خانه‌ی له‌نده‌ن، بابه‌تێكی گرینگی هێناوه یادی خالید. ژیانی ئه‌و وه‌ك موجاهید و جه‌هادییه‌ك له دوای رووداوی یازده‌ی سێپتامبه‌ره‌وه به ته‌واوه‌تی گۆڕابوو. پێشتر خالید ده‌یتوانی به ئاسانی له‌م به‌ری دونیاوه بڕوان بۆ ئه‌وبه‌ری دونیا و هه‌ر وه‌ها له به‌ر ئه‌وه‌ی له ولاَتی ئێرانه‌وه كه‌وتببوه رێ مه‌ئمووره ئه‌منییه‌تییه‌كان نه‌یانده‌گرت و لێپرسینه‌وه‌یان له گه‌ڵ نه‌ده‌كرد و نه‌ده‌كه‌وته زیندان. به‌لاَم ئێستا دۆخه‌كه به شێوه‌یه‌كی تر بوو و ئه‌و له به‌ر ئه‌وه‌ی له ئێرانه‌وه هاتبوو لێپرسینه‌وه‌ی له گه‌ڵ ده‌كرا.
خالید ماوه‌ی ساڵ و نیوێك بێ كێشه له به‌ریتانیا ژیا. ژیانه‌كه‌ی كورت كرابۆوه بۆ كار كردن له دوكانێكی یه‌مه‌نیدا و نوێژ كردن له مزگه‌وتێكدا كه نزیك بوو له شوێنی كار و ژیانی. هه‌ر له‌م ماوه‌دا، خالید له گه‌ڵ یه‌كێك له هاوولاَتییه یه‌مه‌نییه‌كانی به ناوی وه‌عیل ئه‌لزه‌حالعی شنا بوو به ناوی خالید كه دواتر ئه‌ویش وه‌ك خالید كه‌ڵكه‌ڵه‌ی جه‌هاد كه‌وته سه‌ری. ئه‌م كه‌سه یه‌كێك له بریتانیا یه‌كێك بوو له مامۆستایان و راهێنه‌رانی وه‌رزژشی"تایكواندۆ" و یه‌كێك بوو له هیواكانی به‌ریتانیا بۆ به‌ده‌ست هێنانی میداڵی ئۆلۆمپیك له‌م بواره‌دا.
ساڵی 2003 واته ئه‌و كاته‌ی ولاَته یه‌كگرتووه‌كان هێرشی كرده سه‌ر عێراق، خالید لێی روون بوو كه ده‌بێ له كام به‌ره‌دا ده‌بێ شه‌ڕ بكات. رۆیشتن بۆ عێراق له رێگای سووریاوه زۆر ئاسان بوو. ئه‌وه به‌س بوو كه مرۆڤ خۆی بكات به وه‌رزێرێكه‌وه‌و به چه‌ن به‌ڵگه‌یه‌كی ته‌زویره‌وه نیوه‌شه‌و له سنوور بپه‌ڕێته‌وه. به‌لاَم شه‌ڕ كردن له عێراق به شێوه‌یه‌كی تر بوو. سه‌ره‌تا ژماره‌ی ئه‌و شه‌ڕ كه‌رانه‌ی عێراقی نه‌بوون و له عێراق شه‌ڕیان ده‌كرد زۆر نه‌بوون. به‌شێكی زۆری كه‌سه شه‌ڕكه‌ره‌كان عه‌ره‌به سوونییه‌كان بوون كه ته‌نها ده‌یانویست ئه‌مریكا له عێراق بڕواته ده‌ر. ئه‌وان پێشوازیان له‌و شه‌ڕكه‌رانه ده‌كرد كه له شوێنه‌كانی تره‌وه ده‌چوون بۆ ئه‌وێ، چونكه له دۆخێك‌دا نه‌بوون كه كارێكی وهایان له ده‌ست بێت، به‌لاَم زۆریان حه‌ز له ئارمانی سه‌ره‌كی جه‌هادییه‌كان واته به‌ڕێوه بردنی یاساكانی شه‌رع له عێراق نه‌بوو.
خالید هه‌ر زوو به‌وه گه‌یشت كه ناتوانێ له ناو عیراقییه‌كاندا خۆی به عیراقی جێ بخات. جه‌سته‌ی عێراقییه‌كان له یه‌مه‌نییه‌كان قه‌وی‌تر و گه‌وره‌تر بوو و هه‌روه‌ها نه‌ده‌كرا لاساییان بكرێ له شێوه‌ی قسه كردنیاندا و به تایبه‌ت ئه‌وه‌ی كه عێراقییه‌كان كاتی قسه كردن ده‌ستیان راده‌وه‌شاند كه لاسایی كردنه‌وه‌ی ئه‌سته‌م بوو هه‌ر بۆیه عێراقییه‌كان زۆر زوو ده‌یانزانی ئه‌و كه‌سه كه‌سێكی بیانییه و عێراقی نییه و هه‌ر زۆر زوو كه‌سانی بیانی ده‌ناسرانه‌وه، هه‌ر وه‌ها شیعه‌كان هاوكاری هێزه ئه‌منییه‌تییه‌كانیان ده‌كرد له ناساندنی شوێنی شه‌ڕكه‌ره سوننیه‌كاندا. خالید و هاوسه‌نگه‌ره عه‌ره‌به‌كانی له گه‌ڵ هه‌مان كێشه رووبه‌ڕوو بوون كه هێزه ئه‌مریكاییه‌كان ماوه‌یه‌كی زۆر بوو له گه‌ڵی رووبه‌ڕوو بوون. هه‌م ئه‌مریكاییه‌كان و هه‌م جه‌هادییه‌كان نه‌یانده‌زانی باوه‌ڕ به كام به‌ش له عێراقییه‌كان بكه‌ن.
زۆربه‌ی شه‌ڕكه‌ره بیانییه‌كان له عێراق زۆر گه‌نج بوون. خالید كه 32 ساڵی ته‌مه‌ن بوو له به‌راورد له گه‌ڵ ئه‌وان خۆی به پیره پیاوێك ده‌هاته به‌رچاو. موجاهیده‌كان بۆ ئه‌وه‌ی له‌و مالاَنه‌ی خۆیان لێی حه‌شار دابوو، ئاگاداری جم و جووڵی هێزه ئه‌مریكاییه‌كان بن و هه‌ر وه‌ها بۆ دۆزینه‌وه‌ی شوێنی گونجا بۆ هێرش كردنه سه‌ر عیراقییه‌كان پشت به چه‌كداره عێراقییه‌كان ببه‌ستن. چه‌ن مانگ به‌ر له‌وه‌ی پریزیدێنت بۆوو " سه‌ركه‌تن له عێراق و كۆتایی كێشه‌ی عێراق" رابگه‌یه‌نێت، خالید و هاوسه‌نگه‌رانی هێرشییان كرده سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ناوچه‌ی مووسڵ له باكووری عێراق، هه‌ر له‌و كاته‌دا كوڕه‌كه‌ی سه‌دام له یه‌كێك له شه‌ڕه‌كاندا كوژرا. مانگی دواتی ، زعیل، هاوڕێ تایكواندۆ كاره‌كه‌ی خالید، له شاری رۆمادی له شه‌ڕ له گه‌ڵ هێزه ئه‌مریكاییه‌كان كوژرا.
خالید 3 مانگ له عێراق مایه‌وه‌و دواتر له رێگای سووریه‌وه گه‌ڕایه‌وه بۆ به‌ریتانیا. به‌لاَم وا دیار بوو جه‌هاد له هه‌موو شوێنێك وه‌ك سێبه‌ر به شوێنییه‌وه بوو و ده‌ستبه‌رداری نه‌ده‌بوو. رۆژێ ئێواره خاید كه له سه‌ر كاره‌كه‌ی بۆ ماڵه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕایه‌وه، ده‌نگی هه‌لیكۆپته‌رێكی له سه‌ر سه‌ری گوێ لێ بوو، دواتر مه‌ئمووره‌كان به زۆر درگاكه‌یان شكاند و به زۆر هاتنه ناو ماڵه‌كه‌ی و خالیدیان وه‌ك تیرۆریستێك قۆڵبه‌ست كرد و كه‌له‌بچه به ده‌ست له گه له گه‌ڵ خۆیان بردیان. خه‌لچكی ئه‌و گه‌ڕه‌كه نه‌یانده‌توانی باوه‌ڕ بكه‌ن ئه‌و گه‌نجه به ئه‌ده‌به‌ی له پشت ویترینی دووكانه‌كه‌ی سه‌ر كۆلاَنه‌كه‌یان كاری ده‌كرد تیرۆریستێكی مه‌ترسیدار و ئه‌ندامێكی گرووپی ئه‌لقاعیده بێت.
مه‌ئمووره ئه‌منییه‌تییه‌كان لێپرسینه‌وه‌یان له گه‌ڵ خالید كرد ده‌رباره‌ی رابردووی. ئه‌وان ده‌یانزانی خالید له سووریه بوه‌و لێیان پرسی بۆچی چووه بۆ سووریه. خالید پێی وتن بۆ كار و كاسبی چووه بۆ سووریه. ئه‌وان ده‌یانزانی خالید ساڵی 2002 دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له ئێرانه‌وه بۆ به‌ریتانیا له له‌نده‌ن ده‌ست به سه‌ر كراوه‌و و لێیان پرسی بۆچی رۆشتبووی بۆ ئێران. خالید وتی بۆ زیاره‌تی ئیمامه شیعه‌كان چووه بۆ ئێران. هه‌ر وه‌ها ئیدیعای كرد كه هیچكات نه‌ڕۆشتووه‌ته ئه‌فغانستان و هیچ كاتیش پێشی خۆش نییه بڕواته ئه‌و ولاَته. ئه‌وان ده‌یانزانی به‌شێ له شه‌ڕكه‌ره یه‌مه‌نییه‌كان له زیندانی" گوانتانامۆ" دانیان به‌وه‌دا ناوه كه ئه‌م كه‌سانه له لایه‌ن خالیده‌وه‌و نێردراون بۆ جه‌نگ له ئه‌فغانستان و لێیان پرسی بۆچی ئه‌م كه‌سانه‌ی هانداوه بۆ ئه‌وه‌ی بڕۆن بۆ جه‌نگ له ئه‌فغانستان. خالید پێی وتن وته‌ی ئه‌و زیندانیانه درۆیه و ئه‌وان راست ناكه‌ن. ئه‌وان ده‌یانزانی چه‌ن رۆژ به‌ر له‌وه‌ی زه‌عیل له جه‌نگ له گه‌ڵ ئه‌مریكاییه‌كان له عێراق بكوژرێ، خالید به مۆبایل قسه‌ی له گه‌ڵ كردوه و لێیان پرسی سه‌باره‌ت به چی له گه‌ڵ زه‌عیل پێكه‌وه قسه‌تان كرد. خالید وتی پێوه‌ندی ته‌له‌فوونی ئه‌و له گه‌ڵ زه‌عیل ته‌نها قسه‌كردنێكی هاوڕێیانه بووه‌و ده‌رباره‌ی بابه‌تێكی تایبه‌ت قسه‌یان نه‌كردوه.
خالید بۆ ماوه‌ی حه‌وتوویه‌ك له زیندان مه‌ئمووره ئه‌منییه‌تییه‌كانی به‌ریتانیادا مایه‌وه‌و له به‌ر ئه‌وه‌ی جگه له‌و شته گومانئاویانه‌ی سه‌ره هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی تری له سه‌ر نه‌بوو، ناچار بوون ئازادی بكه‌ن. كه خالید له زیندان ئازاد بوو، جیرانه‌كانی كه زۆربه‌یان سپی پێسته به‌ریتانیاییه‌كان بوون به باوه‌شی ئاوه‌ڵاوه پێشوازییان لێ‌كرد. یه‌كێك له ده‌راوسێكانی كه پیاوێكی به ته‌مه‌ن بوو وتی:" ره‌نگه گومانم ببێ له كوڕه‌كه‌ی خۆم، به‌ڵام چكۆله‌ترین گومانم له‌م كوڕه نییه و به ته‌واوی دڵنیام لێی." به‌شێكی زۆر له هاوولاَتییه یه‌مه‌نیه‌كان و هاوڕێ موسوڵمانه‌كانی، له ترسی ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ك پۆلیش گومانیان لێ بكات له خالید دوور كه‌وتنه‌وه‌و به جێیان هێشت. ئه‌و كاته‌ی خالید زانی هاوڕێ یه‌مه‌نییه‌كانی به جێیان هێشتووه، به‌لاَم دراوسێ وجیرانه به‌ریتانیاییه‌كانی له لای وه‌ستاون و به جێیان نه‌هێشتوه هه‌ستی جوولاَ و له ته‌نهایی خۆیدا ده‌ستی كرد به گریان.
ماوه‌یه‌ك دوای ده‌ستگیر كردنه‌كه‌ی له له‌نده‌ن، خالید بۆ 2 مانگ گه‌ڕاوه بۆ عێراق. یه‌كێك له مه‌به‌سته‌كانی له‌م سه‌فه‌ره رێز گرتن بوو له دۆسته له ده‌ست چووه‌كه‌ی وه‌عیل. خالید له‌م سه‌فه‌ره‌دا وه‌ك رابردوو له خانووه ئه‌منه‌كاندا ده‌ژیا و هه‌ر كه هه‌لێك بره‌خسابا هێرشی ده‌كرده سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا. قورستیرن جه‌نگ كه خالید بینیبووی له ناوچه‌ی ئه‌لقائم رووی دا كه له‌وێدا سی كه‌س له شه‌ڕ كه‌ره بیانییه‌كان له گه‌ڵ زیاتر له 100 شه‌ڕكه‌ری عێراقی بۆ ماوه‌ی یه‌ك حه‌وتوو، به هه‌موو تواناوه دژ به هێزه ئه‌مریكاییه‌كان شه‌ڕیان كرد. به به‌رچاوی خالیده‌وه حه‌وت كه‌س له براده‌ره‌كانی كوژران. كوژراوه‌كان زۆربه‌یان خه‌ڵكی سووریه و عه‌ره‌بستانی سعوودی بوون. خالید پێی وابوو شه‌ڕكه‌ره‌كانیش نزیك به 10 كه‌س له سه‌ربازه ئه‌مریكاییه‌كانیان كوشتووه.
به‌لاَم ئه‌مجاره باروودۆخه‌كه جیاواز بوو و ماهییه‌ت و چییه‌تی شه‌ڕ گۆڕابوو. ئه‌لزه‌واهری ئه‌و كاته توانیبووی رێبه‌ری هێزه چه‌كداره‌كان له عێراق بگرێته ده‌ست. به‌شێكی زۆر له مه‌ئمووره‌كانی سیسته‌می ئه‌منییه‌تی سه‌دام حوسێن و به‌شێكی زۆر له ئه‌ندامانی پێشوی گاردی سه‌رۆك كۆماری عێراق، له‌و كاته‌دا، له ژووره نیهَنییه‌كاندا شان به شانی جه‌هادییه‌كانی وه‌ك خالید رێكخراو كرابوون. سیسته‌می رێبه‌ری ئه‌لقاعیده خاوه‌نی سه‌رچاوه‌ی دارایی و ئابووری بوو و هه‌روه‌ها توانای گه‌لاَڵه رشتنیان هه‌بوو و پسپۆڕ بوون له كاری خۆیاندا، كه چه‌كداره عێراقییه‌كان كه‌متر وه‌ها بوون. به‌ده‌ر له‌وه‌ش، ئه‌و شه‌ڕكه‌رانه‌ی عێراقی نه‌بوون، له به‌راورد له گه‌ڵ شه‌ڕكه‌ره عێراقییه‌كاندا، زیاتر ده‌یانویست له رێگای باوه‌ڕه‌كه‌یاندا بكوژرێن و هه‌روه‌ها زۆرتر ئاماده بوون به‌وه‌ی كه‌سانی مه‌ده‌نی بكوژن.
خالید كه له دیتنی كوشتنی كه‌سانی مه‌ده‌نی ناراحت