دیكتاتۆر و مۆدێرنیتی
به بۆنه‌ی ساڵیادی كیمیا باران كردنی هه‌ڵه‌بجه‌وه
مسته‌فا زاهیدی
1- ئانتۆنی گیدێنز كه باس له مۆدێرنتیی ده‌كات، مۆدێرنیتی به شمشێرێكی دوو لا ده‌بینێ كه لایه‌كی كول و لایه‌كی تیژه. به مانایه‌كی تر مۆدێرنیتی وتهزایهكی دوو رووه، ده‌كرێ ئه‌و دوو لایه‌ی مۆدێرنیتی كه گیدێنز باسی لێده‌كات به شێوهیهكیتر ناو ببه‌ین: لای باش و لای خراپی مۆدێرنیتی. لای باشی مۆدێرنیتی هه‌موو ئه‌و دهسكهوتانهیه كه سه‌رده‌می مۆدێرنیتی بۆ مرۆڤایه‌تی بوویه‌تی، له‌وانه له پێشكه‌وتنه زانستی و تهكنۆلۆژیاییهكانهوه بگره هه‌تا دوایین پێشكه‌وتنه پزیشكییه‌كان. له‌م سه‌رده‌مه‌دا كه به ده‌ورانی ئه‌قڵ گه‌رایی و زانست ده‌زاندرێ، مرۆڤ هه‌وڵیدا بۆ كونجكۆڵ كردنی هه‌موو كه‌لێنه‌كانی ژیانی به‌شه‌ری و ده‌ستی دایه زۆر گه‌ڕان و پشكنین كه ره‌نگه ته‌نها له ئه‌فسانه‌كاندا بیر له شتی وه‌ها كرابێته‌وه. بازنه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی مرۆڤ تا دێت به‌رفراوانتر ده‌بێته‌وه تا ئه‌و شوێنه‌ی كه وای لێدێت كه ده‌وترێ جیهان له گوندێكی بچووك ده‌چێت. ئه‌گه‌ر سه‌رده‌مانێك نه‌خۆشی گه‌لێكی وه‌ك تاعوون، وه‌ك نه‌خۆشی بێ ده‌رمان ده‌ناسێندران، له‌م سه‌رده‌مه‌دا چیتر ئه‌م نه‌خۆشییه له ره‌گ هه‌ڵكه‌ندرا. به واتایه‌كی تر ده‌توانین بڵێین ده‌ورانی مۆدێرنیتی له‌م دیده‌وه ته‌واو له خزمه‌تی مرۆڤایه‌تی و مرۆڤ و ئاسووده‌یی مرۆڤدا بوو. به‌ڵام ده‌ستكه‌وته‌كانی مۆدێرنیتیش وه‌ك هه‌ر ئامرازێك ده‌كرێ به پێچه‌وانه‌شه‌وه كه‌ڵكی لێ وه‌ربگیردرێ. ئه‌مه ئه‌و لایه‌نه‌یه كه پێی ده‌وترێ لای تیژی مۆدێرنیتی.
له لایه‌كه‌وه سه‌رده‌می مۆدێرنیتی سه‌رده‌می پێشكه‌وتنی عه‌قڵ و زانست بووه‌و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه سه‌رده‌می فره‌خوازی ده‌سه‌ڵاتداره‌كان بووه تا گه‌وره‌ترین ئاستی خۆی. دوو شه‌ڕی گه‌وره‌ی جیهانی، ئۆردووگاكانی ئاشویستش و كوشتاری به كۆمه‌ڵی جووله‌كه‌كان و... ده‌كرێ به‌و لاتیژهی مۆدێرنیتی بزانین كه ئه‌قڵی مۆدێڕن و گشت خواز به‌ڕێوه‌ی ده‌برد. لووتكه‌ی ئه‌م دیوه‌ی مۆدێرنیتی ده‌توانین له درووست كردنی هه‌موو ئه‌و چه‌ك و چۆڵانه‌دا ببینین كه كه‌وتنه خزمه‌تی ئه‌قڵی شه‌ڕكه‌ری هیتله‌ر و ستالین و مۆسۆلینی و كه‌سانی وه‌ك ئه‌وانه‌وه كه كه‌ڵكی لێ وه‌رگیرا بۆ كوشت و بڕ كردن و قه‌تڵ و عام. له لایه‌كه‌وه ئه‌گه‌ر مۆدێرنیتی خزمه‌ته پزیشكی و ئاسوودهیهكانی پێشكه‌ش به كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی كرد له‌و دیوی تره‌وه چه‌كه كیمیایی و ئه‌تۆمییه‌كانی به‌رهه‌م هێنا كه هیرۆشیما و ناكازاكی و هه‌ڵه‌بجه و زۆر شوێنیتری پێ خنێكێندرا.
2- له سه‌رده‌می رێنسانس به دواوه به هۆی حه‌زی كونجكۆڵی و گه‌ڕانی ئه‌و نه‌ته‌وه‌و وڵاتانه‌وه كه پێشكه‌وتنی زانستیان به ده‌ست هێنابوو، هه‌وڵ درا به گه‌ڕان به سه‌رجه‌م جیهاندا و له‌م پێناوه‌دا به‌شێكی زۆر له وڵاتان له لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی تره‌وه كۆلۆنیزمه كرا‌و، ده‌وڵه‌ته كۆلۆنیاله‌كانی وه‌ك سپانیا، پورته‌غاڵ، به‌ریتانیا، فه‌رانسه،.... هه‌وڵیاندا به‌وه‌ی هه‌رێمی ده‌سه‌ڵاتدارێتی خۆیان به‌ر بڵاو بكه‌نه‌وه، له‌وانه ده‌توانین ئاماژه به داگیر كاری هێند بكه‌ین له لایه‌ن به‌ریتانیاوه، یان ئه‌و هه‌رێمه فهراوانهی سپانیا و فه‌رانسه به‌ر له سه‌ده‌ی بیسته‌م هه‌یان بوو، كه به هه‌رێمی ده‌سه‌ڵاتداری ئه‌وان ده‌ژمێردرا. ده‌یه‌كانی كۆتایی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م و سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌م ده‌توانین به زیندوو بوونه‌وه‌ی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی بزانین له لای ئه‌و وڵاتانه‌ی كه داگیر كرابوون. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش شه‌ڕی یه‌كه‌می جیهانی و شكستی به‌شێك له ئیمپراتۆرییه‌كان، یارمه‌تی ده‌ر بوو به‌وه‌ی ئه‌م هه‌سته له به‌شێك له وڵاتان زیندووتر بێته‌وه‌و له لایه‌ن ئه‌و وڵاتانه‌وه یان له لایه‌ن نه‌ته‌وه داگیركراوه‌كانه‌وه هه‌وڵ بدرێ بۆ دامه‌زرانی قه‌باره‌ی ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆ. شه‌ڕی یه‌كه‌می جیهانی بوو به هۆی تێك شكانی یه‌كێك له گه‌وره‌ترین ئیمپراتووریهكانی جیهان كه هه‌مان ئیمپراتۆری ئیسلامی عوسمانییه‌كان بوو. به هۆی تێك شكانی ئه‌م ئیمپراتۆرییه‌وه كه به‌شێك له ئاسیا و رۆژهه‌ڵاتی ئورووپایان به ده‌سته‌وه بوو، ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی كه له چوار چێوه‌ی ئه‌و ئیمپراتۆرییه‌دا دابه‌ش كرابوون زۆربه‌یان سه‌ربه‌خۆیی خۆیان وه‌رگرت. به‌ڵام دوای ئه‌م دابه‌ش بوونه یه‌كێك له‌و نه‌ته‌وانه‌ی كه به‌شێكی زۆر له خاكه‌كه‌ی له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م ئیمپراتۆریه‌ته‌دا بوو و نه‌یتوانی مافی خۆی ده‌سته‌به‌ر بكات، نه‌ته‌وه‌ی كورد بوو. دوای دابه‌ش بوون و له‌ت له‌ت بوونی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه به پێی په‌یماننامه‌ی لۆزان له گوندێكی بچووك له نزیك پاریس به ناوی لۆزان، كورد به سه‌ر چوار وڵاتی ئێران و عێراق و توركیا و سووریادا دابه‌ش كرا‌و به‌شێك له خاكی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه‌ش كه‌وته هه‌رێمی یه‌كیه‌تی سۆڤیه‌تی ئه‌و سه‌رده‌م.
هه‌ر له‌م سه‌رده‌مه‌دا دیتمان كه هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی لای گه‌لی كوردیش وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه خاكه‌كه‌ی دابه‌ش كراوه‌و به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارێتی عه‌ره‌ب و فارس و توركه‌دا به ته‌واوه‌تی زیندوو ده‌بێته‌وه‌و شۆڕشه‌كانی شێخ سه‌عیدی پیران، سه‌ید ره‌زا، شێخ مه‌حموود و تا دواتر به سه‌ره‌تای ئه‌م زیندوو بوونه‌وه بزانین، هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه به دواوه سه‌ره‌ڕای سه‌ركوت و كوشتن هیچكات ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه ده‌ستبه‌رداری مافی ره‌وای خۆی نه‌بووه و له‌م پێناوه‌شدا هه‌وڵی داوه و نه‌هامه‌تی به سه‌ر هاتووه. هه‌ر هه‌وڵدانێكی ئه‌م نه‌ته‌وه‌ش له هه‌ر پارچه‌یه‌كی كوردستان به توندترین شێوه سه‌ركوت كراوه، لووتكه‌ی ئه‌م سهركوته ده‌كرێ له كیمیایی باران كردنی هه‌ڵه‌بجه‌دا ببینین. رۆژی 16ی مارسی 1988 هه‌ڵه‌بجه شارێك له ده‌شتی شاره‌زوو له لایه‌ن رژیمی به‌عسه‌وه كیمیا باران كرا‌و 5 هه‌زار مرۆڤ بوون به قوربانی. ئه‌مه ئه‌و دیوه تیژه‌ی مۆدێرنیتییه كه ئێمه‌ی كورد زۆرترین خه‌سارمان لێ دیوه. وه‌ك وترا كه‌ره‌سه‌كانی مۆدێرنیتی به پێی عه‌قڵی مرۆڤ ده‌كرێ مامه‌ڵه‌ی له گه‌ڵ بكرێت. هه‌ر ئه‌وه بوو ئه‌نشتاین دوای ئه‌وه‌ی زانی له ده‌سكه‌وته فیزیاییه‌كانی ئه‌و كه‌ڵك وه‌رگیراوه بۆ درووست كردنی بۆمبی ئه‌تۆمی له‌و كاره‌ی خۆی په‌ژیوان بۆوه. به‌ڵام ئه‌نشتاین ده‌یویست خزمه‌ت به مرۆڤایه‌تی بكات نه‌ك ئه‌وه‌ی له ده‌سكه‌وته زانستییه‌كانی ئه‌و كه‌ڵك وه‌ر بگیردرێ بۆ خنكانی هیرۆشیما.
له كوردستانیش عه‌قڵیه‌تێك ده‌سه‌ڵاتداری ده‌كرد كه عه‌قڵیه‌تی دیكتاتۆری و كوشت و بڕ بوو. ئێمه بووین به قوربانی ئه‌و لاتیژهی مۆدێرنیتی. سه‌یر له‌وه دا بوو به هۆی بێ هێزی گه‌لی كورد‌و به هۆی شه‌ڕێكی قورس‌تر كه له‌و ناوچه‌دا بوو كه هه‌مان شه‌ڕی گه‌وره‌ی ئێران- عێراق بوو ئه‌م كاره‌ی رژیمی به‌عس و كوشت و بڕی هه‌ڵه‌بجه به‌و شێوه‌ی كه ده‌بوایه له ئاستی جیهانیدا نه‌ناسرا و به واتایهكیتر ده‌توانین بڵێین ئه‌و سه‌رده‌م ماس میدیای جیهانی وه‌ك هه‌واڵێكی ساده چاویان له‌م كاره‌ساته كرد.
له ده‌ره‌وه‌ی كاره‌ساته‌وه باس كردن له كاره‌سات ئادۆرنۆ گوته‌نی سووك كردنی كاره‌ساته، ئه‌م نووسراوه‌ش دوانێكه له ده‌ره‌وه‌ی كاره‌سات، و دوانه له په‌راوێزه‌كانی كاره‌سات، به مانایه‌كی تر خستنه رووی ئه‌و هۆكارانه‌یه كه بوون به هۆی ئه‌وه‌ی كه ئێستا مۆنۆمێنتێك بوونی هه‌بێت به ناوی مۆنۆمێنتی شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه‌و ره‌مزێك هه‌بێت به‌ناوی عومه‌ری خاوه‌ر.