تبليغاتX
بیری نوی - بۆ تۆ ئه‌وینه‌كه‌م
ئه وی پته و و به ستووه به دووکه لَ و هه با ده بی

 

                               

                                        ن:ژاك پێرۆر

                                         و: مسته‌فا زاهیدی

رۆشتمه‌ بازاڕی‌ مه‌ل فرۆشه‌كان

 باڵنده‌م كڕی‌

بۆ تۆ ، دڵداره‌كه‌م

 رۆشتمه‌ بازاڕی‌ گوڵ

گوڵم كڕی‌

بۆ تۆ ئه‌وینه‌كه‌م

رۆشتمه‌ بازاڕی‌ ئاسن

زنجیرم كڕی‌

زنجیری قورس

بۆ تۆ خۆشه‌ویسته‌كه‌م

ئینجا رۆشتمه‌ بازاڕی‌ كۆیله‌ فرۆشه‌كان

به‌ شوێن تۆدا گه‌ڕام

نه‌مدۆزیته‌وه‌

 ئه‌وینه‌كه‌م

        

+ نوشته شده در  2008/2/26ساعت 12:47  توسط مستةفا زاهيدى  |