نیگا وردبینه‌كانی پۆل ئاستێر
(چاو خشاندنێك به سه‌ر دنیای گێڕانه‌وه‌ی پۆل ئاستێردا)
سعید كمالی دهقان
و: مسته‌فا زاهیدی
پۆل ئاستێر له ده‌گمه‌ن نووسه‌رانی داهێنه‌ره كه له پانتای جۆراوجۆر‌و به‌رفراوانی ئه‌ده‌بیاتدا كاری كردووه‌و ئه‌زموونیی كاری هه‌یه. پانتایه‌ك كه بریتییه له كۆكردنه‌وه‌و وه‌رگێڕانی شیعری فه‌رانسه، نووسینی وتار و ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی، نووسینی شیعر،بیره‌وه‌ری نووسین، ئه‌زموونی ئه‌ده‌بیاتی پۆست مۆدێرنیتی، رۆمانی ریالیسمی جادوویی و ته‌نانه‌ت ئه‌فسانه‌ی ئاژه‌ڵه‌كانیش. هه‌ر بۆیه جیهانی نووسینی پۆل ئاستێر نووسه‌ری ناسراوی ئه‌مریكایی به به‌راورد له گه‌ڵ هاوچه‌رخه‌كانیدا جیاواز و نوێتره و هه‌ر ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه بووه به هۆی ئه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی وه‌ربگێردڕیته‌وه سه‌ر زۆربه‌ی زمانه زیندووكانی دونیا‌و هه‌روه‌ها له هه‌موو شوێن به شێوه‌ی باش پێشوازی له نووسینه‌كانی بكرێت. هه‌ر چه‌ن ناوده‌ركردنی پۆل ئاستێر زۆرتر به بۆنه‌ی"تریلۆژی نیۆیۆرك"ه‌وه بوو به‌ڵام به ئه‌سته‌م ده‌توانین قامك بخه‌ینه سه‌ر یه‌كێك له به‌رهه‌مه‌كانی و ئه‌و به‌رهه‌مه به نوێنه‌ری داهێنانی ئه‌ده‌بی ئه‌و بزانین. ئه‌مه به پێچه‌وانه‌ی نووسه‌رانێكه‌وه‌یه كه ده‌كرێ داهێنان و توانایی ئه‌وان له به‌رهه‌مێكیاندا دیاری بكرێت. كه باس له داهێنانی ئه‌ده‌بی پۆل ئاستێر ده‌كرێ ده‌بێ ئاماژه بدرێت به‌و تایبه‌تمه‌ندییه ئه‌ده‌بییانه‌ی كه له سه‌رجه‌م به‌رهه‌مه‌كانیدا ده‌بیندرێ. به‌مه‌شه‌وه چیرۆكه‌كانی پۆل ئاستێر هه‌رچه‌ن لێكتر جیاواز بن به‌لاَم خاوه‌نی كۆمه‌ڵێ تایبه‌تمه‌ندین كه ده‌كرێ جیهانی نووسینی پۆل ئاستێر به‌و نووسینانه‌دا بناسرێته‌وه.
یه‌كێ له تایبه‌تمه‌ندییه سه‌ره‌كییه‌كانی چیرۆكه‌كانی پۆل ئاستێر دووپاتكردنه‌وه‌و زۆر بوونی "رووداوه كوتووپڕه‌كانه" كه له زۆربه‌ی چیرۆكه‌كانیدا به روونی ده‌بیندرێ. ره‌نگه بكرێ نموونه‌ی" رووداوی كوتووپڕ" له فیلمی" چاره‌نووسی سه‌رسووڕهێنه‌ری ئێملی پۆلن" له ده‌رهێنانی "ژان پیرنه ژنه" ده‌رهێنه‌ری ناوداری فه‌رانسه‌وی ببینین. ئه‌م فیلمه كه ده‌رهێنه‌ره‌كه‌ی دان به‌وه‌دا ده‌نێ كه له رووداوه كوتووپڕه‌كانی ناو چیرۆكه‌كانی پۆل ئاستێر كه‌ڵكی وه‌رگرتووه، هۆكاری رووداوی وه‌ك سووژه‌ی سه‌ره‌كی هه‌ڵبژاردوه. توخمی "رووداو" ره‌نگه زیاتر له هه‌ر به‌رهه‌مێكی ئاستێر له "تریلۆژی نیۆیۆرك"دا ببیندرێ كه بریتییه له 3 كتێبی "شاری شووشه‌یی"، "رۆحه‌كان" و "ژووری درگا داخراو"، كه توخمی رووداو به تایبه‌ت له 2 كتێبی یه‌كه‌مدا زه‌قتر ده‌بیندرێ. پۆل ئاستێر له‌م باره‌وه ساڵی 1993 له وتووێژ له گه‌ڵ "مه‌گه‌زین له‌یته‌ر" دا ده‌ڵی:" زۆربه‌ی كات وه‌ك رۆمانی پۆلیسی باس له "سیانه‌ی نیۆیۆرك" ده‌كردرێ. من لام وا نییه. كه‌ڵكم له هه‌ندی توخمه‌كانی رۆمانی پۆلیسی وه‌رگرتووه به‌لاَم به گشتی رووداوێ روو نادات، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه هیچ تاوانێ بوونی نییه. ئه‌گه‌ر باسیش له ئه‌فسه‌ری شاره‌زا ده‌كرێ هۆكاره‌كه‌ی زۆر ساده‌یه، رۆژێ به هه‌ڵه ته‌له‌فۆنێكم بۆ كرا‌و كه‌سێك ده‌فته‌ری ئه‌فسه‌ر پینكترینی ده‌ویست، پێم خۆش بوو وه‌فادار بم به‌م رووداوه، لانیكه‌م له سه‌ره‌تای چیرۆكدا. كه رۆمانی"دێوه‌زمه‌م"م ته‌واو كرد ده‌قێكی سه‌یر و كورتم نووسی نزیك به چل لاپه‌ڕه به ناوی "ده‌فته‌ری سوور" كه له‌وێدا ئه‌و رووداوه سه‌یرو سه‌مه‌رانه‌م گێڕاوه‌ته‌وه كه روویانداوه له ژیانمدا. له‌وێدا باسیشم له‌م پێوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه كردوه كه ساڵی 1980 رووی‌دا. چه‌ن مانگ به‌ر له‌مه یانی نزیك به 12 ساڵ دوای ئه‌م رووداوه، سه‌رقاڵی كار كردن بووم كه ته‌له‌فۆن زه‌نگی لێدا و ته‌له‌فۆنه‌كه‌م هه‌ڵگرت كه‌سێك ئاغای "كۆئین"ی ده‌ویست. له به‌ر خۆمه‌وه وتم ره‌نگه یه‌كێ له هاوڕێكانم ویستوویه‌تی گاڵته‌م له گه‌ڵ بكات. كۆئین ناوی یه‌كێك له كه‌سێتیه‌كانمه له "شاری شووشه‌یی"دا كه كه‌سێك به هه‌ڵه ته‌له‌فۆنی بۆ ده‌كات و لای وابووه ئه‌فسه‌ری پۆلیسه. له‌و رووه‌وه كه ئه‌و كه‌سه‌ی زه‌نگی بۆ دام به شێوه‌ی سپانیایی قسه‌ی ده‌كرد وتم ره‌نگه ئاغای كۆئین(Quinn) ی بوێت. هه‌ر بۆیه داماو لێ‌كرد ناوی "كۆئین" سپَیڵ بكات، به‌ڵام به راستی هه‌مان كۆئین(Queen) ی ده‌ویست، ترسام و ته‌له‌فۆنه‌كه‌م داخست، راست وه‌ك 12 ساڵ پێشتر.
ئاستێر له وه‌لاَمی مه‌گه‌زین له‌یته‌ر دا ئاماژه به 2 خاڵی گرینگ ده‌كات. ئاغای كۆئین كه‌سێتی یه‌كه‌می شاری شووشه‌ییه، كه‌سێك به هه‌ڵه ژماره‌ی ماڵی ئه‌وان ده‌گرێ‌و لای وایه كۆئین ئه‌فسه‌ره. ئه‌مه له حاڵێكدایه كۆئین نووسه‌ری چیرۆكه پۆلیسییه‌كانه. دوازده ساڵ دوای بلاَو بوونه‌وه‌ی كتێبه‌كه كه‌سێك ته‌له‌فۆن ده‌كات بۆ پۆل ئاستێر و ئاغای كۆئینی ده‌وێت. پۆل ئاستێر له وتووێژه‌كانیدا وه‌ك دیارده‌یه‌كی باو باس له "رووداوه كوتووپڕه‌كان" ده‌كات و كتێبێكی بچووكی به ناوی "ده‌فته‌ری سوور" ده‌رباره‌ی دیارده سه‌یر و كوتووپڕه‌كانی ژیانی تایبه‌تی نووسیوه. خاڵێكی گرینگی‌تر كه له‌م وتووێژه‌دا هه‌یه ئاماژه‌ی پۆل ئاستێره به پۆلیسی نه‌بوونی كتێبه‌كه. ئاستێر به كه‌ڵك وه‌رگرتن له فۆڕمی چیرۆكی پۆلیسی له خولقاندنی "بان چیرۆكیدا" ده‌رباره‌ی شوناسی مرۆڤه‌كان به ناوی" تریلۆژی نیۆیۆرك" به‌رچاوترین به‌لاَم نه‌ك كامڵترین داهێنانی ئه‌ده‌بی خۆی له پانتای ئه‌ده‌بی گێڕانه‌وه‌دا ده‌خاته روو."تریلۆژی نیۆیۆرك" به رواڵه‌تی هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ری پۆلیسییه‌وه توانج گرتنه له ئه‌ده‌بیاتی پۆلیسی. ئه‌گه‌ر رۆژگارێ،"ژان لۆك گۆدار" به درووست كردنی "په‌ك كه‌وتوو" وه‌ك فیلمێكی پۆلیسی، وتارێك ده‌رباره‌ی فیلمی پۆلیسی ده‌نووسێ، چه‌ن ده‌یه دوای ئه‌و "پۆل ئاستێر"به كه‌ڵك وه‌رگرتن له فۆڕمی پۆلیسی وتارێكی ده‌رباره‌ی ئه‌ده‌بیاتی پۆلیسی نووسیوه. ئاستێر به هه‌ڵبژاردنی ناوی "ژووری دركه داخراو" له سێهه‌مین كتێبی "تریلۆژی نیۆیۆرك"دا و گاڵته كردن به چه‌مكی "مه‌ته‌ڵی ژووری دركه داخراو" له ئه‌ده‌بی پۆلیسییدا، وتارێكی ره‌خنه‌گرانه‌ی ده‌رباره‌ی ئه‌ده‌بی پۆلیسی پێشكه‌ش كردوه.
یهكێكیتر له تایبه‌تمه‌ندییه سه‌ره‌كییه‌كانی پۆل ئاستێر هۆگری ئه‌وه بۆ نه‌ریتی حه‌كایه‌ت گێڕانه‌وه، چه‌مكێكی رۆژهه‌لاَتی كه تا راده‌یه‌كی زۆر له گه‌ڵ "رۆمان" به مانا رۆژئاواییه‌كه‌ی ناته‌بایه. ره‌نگه ئه‌وه‌ی كه بپه‌رژینه سه‌ر باسی جیاوازی "حه‌كایه‌ت" و "رۆمان" بابه‌ته‌كه ئاڵۆز بكات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی لای پۆل ئاستێر مانا ده‌دات به "حه‌كایه‌ت" ئه‌و چیرۆكه زاره‌كی و هه‌ندێ جار كورتانه‌ن كه سالاَنێكی زۆر سینه به سینه گۆزراونه‌ته‌وه‌و له زاری هه‌زاران كه‌سه‌وه گێڕدراونه‌ته‌وه‌و له به‌ره‌یه‌كه‌وه دراوه به به‌ره‌یه‌كیتر و ئیتر له‌وێدا ئاڵۆزی فۆڕم و شێوه‌ی گێڕانه‌وه نابیندرێ، ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی ئه‌م چه‌ن ساڵه‌دا ماوه‌ته‌وه خودی حه‌كایه‌ته‌كه‌یه. پۆل ئاستێر كه هۆگری "دۆن كیشۆت" له نووسینی سێروانتس بوو، له وتووێژ له گه‌ڵ "مه‌گه‌زێن له‌یتێر" ده‌ڵێ:" من خۆم به رۆمان نووس نازانم، ئه‌وه‌ی فیكر و زه‌ینی منی داگیر كردوه ئه‌و شته نییه كه زه‌ین و فیكری رۆماننوس به مانا باوه‌كه‌ی داگیر ده‌كات. رووكه‌شی شته‌كان، واقیعه رۆژانه‌كان و جۆری هۆگری كۆمه‌لاَیه‌تی، ئه‌وه‌ی كه بۆ وێنه بۆچی ئه‌مساڵ له گه‌ڵ ساڵی پاردا جیاوازه ( ئه‌مه ئه‌و شتانه‌یه من لێی دواوم). له كتێبه‌كانما پرسی سه‌ره‌كی مانه‌وه‌ی جیهانه. من به‌ر له‌وه‌ی رۆماننووس بم حه‌كایه‌ت بێژم، هه‌ست به نزیكایه‌تی ده‌كه‌م له گه‌ڵ نه‌ریتی زاره‌كی حه‌كایه‌تبێژییدا كه هیچ نزیكایه‌تییه‌كه‌ی له گه‌ڵ رۆمان نییه به مانا باوه‌كه‌ی.
هۆگری پۆل ئاستێر به حه‌كایه‌ت بێژی به‌و مانایه‌ی كه ئاماژه‌ی پێدرا، بووه به هۆی ئه‌وه‌ی تا ده‌ست بداته به‌رهه‌مهێنانی یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندییه سه‌ره‌كیه‌كانی ناو چیرۆكه‌كانی، ئه‌ویش "چیرۆك له چیرۆكدایه" كه له زۆربه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیدا ده‌بیندرێ. چیرۆكی كورت كه به فراوانی له نێوان رووداوی سه‌ره‌كیدا ده‌بیندرێن، هۆگری پۆل ئاستێر به هه‌مان نه‌ریتی كۆنی حه‌كایه‌ت بێژی ده‌خاته روو. "چیرۆك له چیرۆكدا" له كتێبه‌كانی ئاستێردا بۆ وێنه له " كتێبی وه‌همه‌كان"،"موون پالاس"و " شه‌وی پێشبینی"دا ده‌بیندرێ. هه‌ر چه‌ن "چیرۆك له چیرۆكدا" به شێوه‌یه‌كی‌تریش له چیرۆكه‌كانی ئاستێردا ده‌بیندرێ. ئاستێر به زیاد كردنی توێ چیرۆكییه‌كان و هه‌ر وه‌ها چیرۆكه توێ له ناو توێ كاندا، ئه‌م مه‌به‌سته‌ی پێكاوه. ئه‌م چیرۆكه كورتانه به رواڵه‌ت خۆیان بۆ ئه‌وه ده‌بن له كتێبێكی جیادا و وه‌ك چیرۆكی سه‌ره‌كی بێن و باسیان لێبكرێت، به‌لاَم پۆل ئاستێر به‌و په‌ڕی دڵنیاییه‌وه ئه‌و چیرۆكانه له نێوان رووداوه سه‌ره‌كییه‌كاندا ده‌گێڕێته‌وه‌و ئه‌م كاره‌ی كردوه به یه‌كێ له تایبه‌تمه‌ندیه به‌رچاوه‌كانی جیهانی گێڕانه‌وه‌ی خۆی.
"نێوان ده‌قێتی"به‌رهه‌مه‌كانی یه‌كێكی تر له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی چیرۆكی پۆل ئاستێره كه ده‌كرێ به یه‌كێك له گه‌وره‌ترین تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌ده‌بی پۆست مۆدێڕنی بزانین. زاراوه‌ی نێوان ده‌قێتی چه‌مكێكه كه گرێ دراوه به پۆست مۆدێرنیسمه‌وه‌و ده‌كرێ بڵێن هاوكات له گه‌ڵ تیۆری پاش بونیادگه‌رایی ژوولیا كریستیوادا هاته باس كردن و به‌م مانایه‌یه كه چه‌مكه‌كانی ده‌ق یان رسته له چوارچێوه‌ی ده‌ق یان رسته‌ی تردا مانا هه‌ڵگرن. به‌م مانایه‌ی كه كاركردی ده‌ق یان رسته له رۆمان‌دا ته‌نها به‌و ئاماژه‌یانه مانا هه‌ڵگره كه پێشتر له پێوه‌ند به‌و بابه‌ته له ده‌قه پێشتره‌كاندا یان له رۆمانه‌كانی پێشتردا باسی لێكراوه، به‌م شێوه‌یه خوێنه‌ری وریا ده‌توانێ به گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌قه پێشتره‌كان له ماناكه‌ی بگات. چه‌مكی نێوان ده‌قێتی كه هه‌روه‌ها بووه به هۆی درووست بوونی چیرۆكه‌كانی "هایپێر تێكست" له ئه‌نته‌رنێتدا، به شێوه‌یه‌كی ئاگاهانه و له رووی زانینه‌وه له رۆمانه‌كانی پۆل ئاستێردا ده‌بیندرێ. بۆ وێنه ده‌كرێ ئاماژه بده‌ین به ئاماده بوونی كه‌سێتیه‌كانی دوو كتێبی "شاری شووشه‌یی" و "رۆحه‌كان" له كتێبی سێهه‌می "تریلۆژی نیۆیۆرك" دا واته "ژووری دركه داخرا". ئاماده بوونی كه‌سایه‌تییه‌كانی دوو كتێبی پێشتر له دوایین كتێبدا ده‌بێ به هۆی درووست بوونی چه‌مكێكی نوێ كه له چوارچێوه‌ی زاراوه‌ی "نێوان ده‌قێتی"دا مانا هه‌ڵگره.
به‌لاَم جیهانی گێڕانه‌وه‌ی پۆل ئاستێر كۆمه‌ڵێ تایبه‌تمه‌ندی تریشی هه‌یه، كه ناتوانین له چوارچێوه‌ی وتارێكی كورتدا باس له هه‌موویان بكه‌ین. یهكێكیتر له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی چێرۆكی پۆل ئاستێر ئاماده بوونی فه‌زای شاره. وێنه‌ی ئاشكرای شار له كتێبه‌كانی پۆل ئاستێردا و به تایبه‌ت خودی چه‌مكی شار له كتێبی "ولاَتی دوایینه‌كان" و هه‌روه‌ها به جوانی به وێنا كێشانی نیۆیۆرك له "تریلۆژی نیۆیۆرك"دا و ئاماژه كردن به فه‌زای شار له "شه‌وی پێشبینیدا" كه باس له نیۆیۆرك و،بیركلین، و وێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ڕو... ده‌كات ئه‌وه ده‌خاته روو كه ئه‌م نوسه‌ره ئه‌مریكاییه چه‌نده چه‌مكی"شار"ی له لا گرینگه. پۆل ئاستیر هه‌روه‌ها هۆگری ژیانی رۆژانه‌ی مرۆڤه‌كانه‌و له هه‌موو شوێنێكی چیرۆكه‌كانیدا ژیانی رۆژانه‌ی خه‌ڵكی به وێنا كێشاوه. ئاماژه كردن به "ته‌نهایی" مرۆڤه‌كان، ترس له روودانی رووداوێكی دڵته‌زێن، شێت بوون، شكستی سۆزداری و مه‌رگی باوك و هاوسه‌ر، یهكێكیتر له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی جیهانی گێڕانه‌وه‌ی پۆل ئاستێره. پۆل ئاستێر وه‌ك چۆن له سه‌ره‌تای وتاره‌كه‌دا ئاماژه‌ی پێدرا پانتایه‌كی فه‌راوانی له ئه‌ده‌ب ئه‌زموون كردوه، ئه‌زموونی به‌ر بلاَوی ئه‌م پانتایانه خۆی یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی پۆل ئاستێره. ریالیسمی جادوویی له "ئاغای سه‌رگێژه"، ئه‌فسانه‌ی ئاژه‌ڵه‌كان له "تیمبۆكتۆ" و بیره‌وه‌ری نووسین له "داهێنانی ته‌نیایی"،"هونه‌ری برسێتی"و "ده‌فته‌ری سوور"، فیلم نامه نووسی بۆ "مۆسیقای به‌خت"، "دووكه‌ڵ"، "لوولوو له سه‌ر پرد"، له‌م ئه‌زموونانه‌یه كه ده‌بیندرێ.
جیهانی گێڕانه‌وه‌ی پۆل ئاستێر وه‌ك له چاوه ورد بینه‌كانی نووسه‌ره‌كه‌یه‌وه دیاره، جیهانێكه پڕ نهێنی و سه‌رنج راكێشه. جیهانێكه كه دوای خوێندنه‌وه وا له خوێنه‌ر ده‌كات كه له‌و بابه‌تانه رابمێنێ‌و بیریان لێبكاته‌وه، جیهانێ كه له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چوویته ئه‌و جیهانه‌وه ئه‌و تواناییه‌ی هه‌یه كه بۆ چه‌ن سات مرۆڤ له جیهانی واقیع داببڕێ و ته‌نانه‌ت بۆ چه‌ن سات بیباته قووڵایی چیرۆكه خه‌یاڵییه‌كانه‌وه. ره‌نگه پۆل ئاستێر له نووسیندا به شوێن ئه‌م مه‌به‌سته‌وه بێت. خوڵقاندنی جیهانێكی نوێ و جیاواز كه بۆ چه‌ن سات سێحر له مرۆڤ بكات و مرۆڤ تووشی سه‌رسووڕمان بكات. پۆل ئاستێر ده‌رباره‌ی جیهانی چیرۆك و گرینگ بوونی له وتووێژ له گه‌ڵ "مه‌گه‌زین له‌یتێر" دا ده‌ڵێت:" پرسیار ئه‌وه‌یه كه مه‌به‌ست چییه؟ جیهان هیچ مه‌به‌ستێكی نییه. ناتوانین له هه‌موو شت بگه‌ین، به‌ڵام هێدی هێدی ده‌توانین ده‌ركی بكه‌ین. به پێچه‌وانه‌وه جیهانی هونه‌ر به‌رته‌سكه، هه‌ر بۆیه (به به‌راورد له گه‌ڵ جیهانی واقیع) بێ‌سنوور نییه‌و ئاسان ده‌توانین ئاناڵیزی بكه‌ین. كه ده‌گه‌یته لاپه‌ڕه‌ی 10 یان ره‌نگه بیست یان ره‌نگه لاپه‌ڕه‌ی په‌نجا به مه‌به‌ستێك ده‌گه‌یت. ده‌توانی به ئاسانی ده‌رباره‌ی بونیاد و چه‌مكه‌كانی چیرۆك قسه بكه‌ی. مرۆڤه‌كان ده‌مرن به‌لاَم كتێبه‌كان ده‌مێننه‌وه‌و ده‌ژین كاغه‌ز له ئێسك و گۆشت كاریگه‌ری زۆرتری هه‌یه.
سه‌رچاوه: