ره‌زا ئه‌رژه‌نگ
و: مسته‌فا زاهیدی
میلان كۆندرا بۆ خوێنه‌رانی رۆمان ناوێكی نه‌ناسراو نییه تا پێویستی به ناساندن بێت. ئه‌وانه‌ی ئه‌ده‌بیاتیان حه‌زلێیه, به‌رهه‌مگه‌لێكی به پێزیان له‌م رۆمان نووسه ناوداره‌ی خه‌ڵكی چێك كه ئێستا له فه‌رانسه ده‌ژی, خوێندوه‌ته‌وه.
1_پیره پیاو له ماشینه‌كه له لای ده‌ستمه‌وه دانیشتووه. تاو ناتاوێك ته‌ماشای ده‌كه‌م. له لایه‌كه‌وه له باوكم ده‌كا. ماشینه‌كه درێژه به رێگای خۆی ئه‌دات . مسافره‌كان هه‌ركامیان له شوێنێك داده‌به‌زن. پیره پیاو هێشتا هه‌ر له لامه‌وه دانیشتووه. ره‌نگه نازانێ بۆ چی تاو ناتاوێك بۆی ده‌ڕوانم. ئاساییه نه‌زانێ له لاجهوه له باوكم ده‌كا. ئێمه زۆر به هه‌ڵكه‌وت له لای یه‌كه‌وه دانیشتووین. كاتێ پیره پیاوه داده‌به‌زێ, له ژێره‌وه بۆی ده‌ڕوانم و غه‌مێكی گه‌وره دڵم داده‌گرێ. باوكم ساڵی رابردوو مرد.
2_ره‌نگه نووسینی ره‌خنه‌یه‌ك به‌م شێوه‌یه‌ی كه ده‌یخوێننه‌وه, زۆر باو نه‌بێ. دیاره كه چیرۆكه‌كه هیچ پێوه‌ندیه‌كی به رۆمانی له‌ش وگیان به‌رهه‌می میلان كۆندراوه نییه. ته‌نیا شتێك ئه‌م كورته چێروكه به به‌رهه‌می میلان كۆندراوه پێوه‌ند ئه‌داته‌وه, (هه‌ڵكه‌وت)!
تۆماس كه‌سایه‌تی ناسراوی له‌ش و گیانی كۆندراش گیرۆده كێشه‌ی هه‌ڵكه‌وته. ژیانی ئه‌ویش پێكهاتووه له زۆر دیداری به‌هه‌ڵكه‌وت و رێكه‌وتی جۆرواجۆر. میلان كۆندرا وه‌ك رۆمان نووسێك ده‌یه‌وێ هۆكاری لاوازی ئه‌م رووداوانه تاوتوێ بكات.
3_تۆماس پزیشكێكه زۆر به وردی سه‌رقاڵی ئه‌م دوو كێشه‌یه‌یه, واته ئازادی و سه‌ربه‌خۆی و قورسایی وه‌فادارانه‌ی عه‌شق. ئه‌و یاسایه‌كی به ناو یاسای سیانه بۆ خۆی داناوه. یان سێ‌جار له سه‌ر یه‌ك ژنێ ده‌بینیت و چیتر نایبینیته‌وه, یا پێوه‌ندی خۆت بۆ چه‌ن ساڵ درێژه پێ ئه‌ده‌ی. به‌ڵام ده‌بێ زۆر وریابی كه نێوان دوو دیمانه لانیكه‌م له سێ حه‌وتوو كه‌متر نه‌بێ.
تۆماس به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا له عه‌شق هه‌ڵدێت, به‌ڵام عه‌شق به‌ره‌ولای دێ تێرازا خۆشه‌ویستێكه كههێدی هێدی جێگه‌ی خۆی له دڵی تۆماسدا ده‌كاته‌وه. له راستیدا خۆشه‌ویستی نێوان تێرازا و تۆماس ته‌نیا رووداوێكه, كه له‌گه‌ڵ یاسای سیانه‌ی تۆماسدا ناته‌بایه.
4- هه‌ر رۆمانێكی كۆندرا تاقیگه‌یه‌كی ده‌روون ناسییه.
لێكدانه‌وه‌ی تواناییه نهێنی و ئاشكراكانی كه‌سێك كه له رۆمانه‌كه‌دا ده‌ور ده‌گێڕێ. دیمانه‌ی بهههڵكهوتی كه‌سایه‌تیه‌كان, رووداوه هه‌ڵكه‌وته‌كان, هه‌ڵس وكه‌وتی مروڤه‌كان له به‌رامبه‌ر یه‌كتردا ره‌نگه چه‌ن هۆكاریتر كه له بیركراون, ئه‌م تاقیگه ده‌روون ناسییه پێك دێنن.
هه‌ڵس و كه‌وتی كه‌سایه‌تیه‌كانی رۆمان زۆرجار زیاتر له‌وه‌یه كه خۆیان چاوه‌ڕوانی ده‌كه‌ن و ئه‌مه به‌رهه‌مه‌كانی كۆندرا به پێناسه‌ی ژیان نزیك ده‌كاته‌وه. له‌راستیدا ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كۆندرا له مێشكی خوێنه‌ردا ده‌یان ئافرێنێ له دنیایه‌كی بێ زه‌خت دا ده‌ژین.دنیایه‌ك كه زۆر له دنیای راسته‌قینه ده‌چێ.
5_ تۆماس له هه‌ل و مه‌رجێكی تایبه‌ت دایه.0 له‌نێوان دوو ژن, واته تێرازاو سابینا یه‌كه‌میان یاسای سیانه ده‌شكێنێ به جۆرێك كه تۆماس له‌گه‌ڵیدا زه‌ماوه‌ند ده‌كا. له حاڵێكدا "سابینا" یه‌كێك له خۆشه‌ویسته‌كانی تۆماسهو زیاتر له هه‌ر كه‌سێك له تۆماس ده‌گا. عه‌شق بۆ تۆماس هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه. هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی كه پێوه‌ندی جۆراوجۆری سێكس بۆ كه‌سێك له روانگه‌ی كۆمه‌ڵگاوه هه‌ڵه‌یه.
له راستیدا تۆماس بۆ ده‌ربازبوون له قورسایی گیانی له عه‌شق هه‌ڵدێت. هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی كه له رۆمانه‌كه‌دا هاتووه "هیچ كات له گه‌ڵ كه‌سانی دیكه‌دا شه‌وی رۆژ نه‌ده‌كرده‌وه" زۆر حه‌زی له ته‌نیاییه بوو. پێی جوان نه‌بوو نیوه‌شه‌و كه له خه‌و هه‌ڵده‌ستێ له گه‌ڵ بێگانه‌یه‌ك دا نوستبێ. به لایه‌وه گران بوو كه به‌یانی له خه‌و هه‌ڵده‌ستێ مۆته‌كه‌یه‌ك له ماڵه‌وه ببینێ.
6_ تێرازا وێنه‌گره و سابینا شێوه‌كار و تۆماس پزیشك. له رۆمانه‌كه‌دا هاتووه "هه‌موو جینایه‌ته‌كانی رابوردووی ئیمپراتۆری رووسیه له ژێر چه‌تری جوانیدا ئه‌نجام دراون" , ده‌ركردنی ده‌یان میلیۆن له دانیشتووانی لیتوانی, كوشتاری به كۆمه‌ڵی سه‌دان هه‌زار خه‌ڵكی پۆڵه‌ندا, له ناو بردنی تاتاره‌كانی كریمه له بیره‌وه‌ریدا ده‌مێنێته‌وه, به‌ڵام هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی دیكۆمێنتی به ده‌سته‌وه نییه, هه‌ر بۆیه دره‌نگ یا زوو ئه‌م رووداوانه ده‌گۆڕدرێن یان له بیر ده‌چن.
كۆندرا ئاماژه‌ی پێ ده‌كات به‌ڵام وێنه‌گره‌كانی چێك, وه‌حشیگه‌ری سه‌ربازو ئه‌فسه‌ره‌كانی رووسیه هه‌ڵده‌گرن. به‌م جۆره‌یه كه دیدی كۆندرا, وه‌ك رۆمان نووسێك له سه‌ره‌وه‌ی چێرۆكێكی عاشقانهوهیه. ده‌ڵێی تێرازا و سابینا دوو لایه‌نی دیكه‌ی تۆماسن و كۆندرا به مه‌به‌ستی به ئامانج گه‌یشتنی عه‌شقی تێرازا و سابینا پێی باشه كه بیره‌وه‌رییه‌كان بمێننه‌وه.
7_ تۆماس به شوێن شێوازیكی جیهانییه‌وه‌یه. سه‌ره‌تا لای وایه كه عه‌شق و خۆشه‌ویستی ئه‌م تواناییه‌ی لێ ده‌ستێنێ ره‌نگه هه‌ر بۆ ئه‌مه‌یه كه سیانه‌ی خۆی دامه‌زراندووه. به‌ڵام پاش ئه‌و رووداوانه‌ی كه له رۆمانه‌كه‌دا روو ئه‌دات, تێده‌گات كه عه‌شقی ئه‌و و تێرازا ته‌نیا رووداوگه‌لێكن كه به هه‌ڵكه‌وت روویان داوه.
ئێمه هه‌موومان زۆر زوو ئه‌م بیرۆكه ره‌ت ئه‌كه‌ینه‌وه كه عه‌شقی ژیانه‌كان ره‌نگه شتێكی سووك و بێ بایه‌خ بێ, ئه‌م عه‌شقه به‌شێكه كه ده‌بێ بنووسرێته‌وه, لامان وایه به‌بێ عه‌شق ژیانی ئێمه جۆرێكی دیكه ده‌بوو, لامان وایه كه بێتهۆڤین زۆر به شكۆ ده‌یژه‌نی "ده‌بێ وه‌هابێ, عه‌شقی گه‌وره‌ی ئێمه".
"تۆماس" تێده‌گا كه ته‌نیا شه‌ش رووداو ئه‌وانی به یه‌ك گه‌یاندووه و ده‌ڵێی عه‌شق له‌گه‌ڵ سووكی و ئازادی مرۆڤ دا دژایه‌تی نییه و تێرازا ته‌نیا په‌یكه‌رێكی ههڵكهوتهیهو به‌س.