ن: بابه‌ك حه‌قیقی راد
و: مسته‌فا زاهیدی
رۆژی جیهانی كرێكار ماهییه‌تێكی جیاوازی هه‌یه له گه‌ڵ هه‌موو رێوڕه‌سمه نه‌ته‌وه‌یی‌و نێوه‌نه‌ته‌وه‌ییه‌كان. ماهییه‌تێ كه ریشه‌ی له مێژووی خه‌باتی چینایه‌تی كرێكاراندایه. ئه‌و خه‌باتانه‌ی كه ئامانجیان له‌بار كردنی دۆخی ژیانی كرێكاران، مافی به‌رابه‌ر له گه‌ڵ سه‌رجه‌م گرووپ‌و چینه كۆمه‌لاَیه‌تییه‌كانو گرینگتر له هه‌مووان خه‌بات دژ به چه‌وسانه‌وه‌ی هه‌مه لایه‌ن‌و هه‌موو رۆژه‌ی مرۆڤایه‌تی له چوارچێوه‌ی سیسته‌می بۆرژوازیدا.
مێژووی رۆژی كرێكار.
رۆژی كرێكار بۆ یه‌كه‌م جار وه‌ك ئیده‌یه‌ك له ئوسترالیا به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به 8 كاتژمێر كار له رۆژ هاته ئاراوه. كرێكارانی ئوسترالیا ساڵی 1856 بڕیاریاندا له رۆژێكی تایبه‌تدا به مانگرتن‌و به‌ڕێوه‌بردنی كۆڕ‌و كۆمه‌ل‌و ئاهه‌نگی جیاواز، خواستی خۆیان واته 8 سه‌عات كار له رۆژدا بهێننه گۆڕ. ئه‌م رۆژه‌ش كه ده‌ستنیشانیان كردبوو رۆژی 21ی ئاوریل بوو. سه‌ره‌تا كرێكارنی ئوسترالیا ده‌یانویست ئه‌م رێوڕه‌سمه ته‌نها ئه‌و ساڵه واته ساڵی 1856 به ڕێوه ببه‌ن، به‌لاَم به‌و هۆیه‌ی كه به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م رێوڕه‌سمه كاریگه‌ری زۆری هه‌بوو له سه‌ر بزواندنی هه‌ستی شۆڕشگێڕی كرێكارانی ئوسترالیا بڕیاریاندا هه‌موو ساڵی ئه‌م رێوڕه‌سمه به رێوه بچێ. كرێكارنی ئه‌مریكایی بۆ یه‌كه‌مجار په‌یڕه‌وییان له كرێكارانی ئوسترالیا كرد. به‌راورد كردنی رێژه‌ی مانگرتنه كرێكارییه‌كان له ساڵه‌كانی 1856 تا 1857 رۆحییه‌ی خه‌باتگێڕانه‌ی ئه‌وان ده‌خاته روو. له ساڵه‌كانی 1881 تا 1884 به‌راوردی مانگرتنی كرێكاران 500 مانگرتن بوو كه 150 هه‌زار كرێكار تێیدا به‌شدار بوون. ساڵی 1885 (700)مانگرتنی كرێكاری به رێوه چوو كه 250 هه‌زار كه‌س تێیدا به‌شدارییان كرد. ساڵی 1886 رێه‌ی‌مانگرتنه‌كان گه‌یشته زیانر له 2 به‌رابه‌ری ساڵی رابردوو واته 1572 مانگرتن كه 600 هه‌زار كه‌س به‌شدارییان تێیدا كرد. رۆژی 1ی مانگی مه‌ی 1886 مانگرتنێكی گه‌وره له شیكاگۆ به رێوه‌چوو له بانگه‌وازێكدا داوا له هه‌موو كرێكاران كرابوو كه بڕژێنه سه‌ر شه‌قام، كرێكارانیش به ده‌نگی ئه‌م بانگه‌وازه‌وه هاتن‌و ئه‌مه یه‌كه‌م جار بوو بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری ده‌یتوانی رێكخستنی چینایه‌تی كرێكاران به شێوه‌ی عه‌ینی ئۆبژه‌كتیڤ رێبه‌رایه‌تی بكات. به‌لاَم به‌و هۆیه‌ی كه به‌ر له سه‌ر كه‌وتنی هه‌ر شۆڕشێ نا شۆڕشگێڕه‌كانیش بوونیان هه‌یه، كۆبوونه‌وه‌ی كرێكاران له كۆمپانیای (MC.Cromik) كه كۆمپانیایه‌كی درووست كردنی ماشێن بوو له لایه‌ن پۆلیسه‌وه سه‌ركوت كرا‌و له ئاكامدا 6 كرێكار كۆژران‌و ژماره‌یه‌كی زۆریش بریندار بوون. به ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به‌م كاره‌ی پۆلیس، كرێكاران رۆژی 4ی مه‌ی له گۆڕه‌پانی(Haymarket) رێپێوانێكی گه‌وره‌یان رێك خست. رێپێوانه‌كه به ئارامی به‌ڕێوه چوو و حه‌شیمه‌ته‌كه له‌وه‌دا بوون بلاَوه بكه‌ن كه پۆلیس هێرشی كرده سه‌ریان‌و هه‌ر له‌م كاته‌دا بۆمبێك فڕێ درایه ناو خه‌شێمه‌ته‌كه، ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌م بۆمبه بوو به هۆی كۆژرانی 7 پۆلیس‌و 4 كرێكار. دوای سه‌ركوت‌و ده‌ستگیركردنی رێبه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری شیكاگۆ، فێدراسیۆنی كرێكاری ئه‌مریكا له كۆبوونه‌وه‌كانی ساڵی 1888 له ست لۆڤیس(St.lovis) بڕیاریان دا ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه زیندوو بكه‌نه‌وه كه خه‌باتی ده‌كرد بۆ چه‌سپاندنی 8 كاتژمێر كار له رۆژدا. 14ی جوولای 1889 له سه‌ده‌مین ساڵرۆژی رووخانی زیندانی باستیل له فه‌رانسه، رێبه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری له ولاَتانی جۆراوجۆر له پاریس كۆبوونه‌وه تا جارێكی‌تر دوای 25 ساڵ له رێكحستنی ئه‌نترناسیۆناڵی یه‌كه‌م به رێبه‌رایه‌تی مامۆستای گه‌وره‌ی كرێكاران(كارل ماركس) ، ئه‌نترناسیۆناڵ زیندوو بكه‌نه‌وه. كۆنگره‌ی پاریس بۆ رێز گرتن له خه‌باتی كرێكارنی ئه‌مرێكا له ساڵی 1886 رۆژی 1ی مه‌ی به ناوی رۆژی جیهانی كرێكار(May Day) هه‌ڵبژارد. به ده‌ست پێكردنی شه‌ڕی یه‌كه‌می جیهانی به بۆنه‌ی هه‌لوومه‌رجی تائاسایی كاتی شه‌ڕه‌وه و به پشتیوانی به‌رپرسانی یه‌كییه‌تییه كرێكارییه‌كان له خاوه‌ن سه‌رمایه‌كان، كرێكاران ناچار بوون رۆژی جێهانی كرێكاریش وه‌ك سه‌رجه‌م رۆژه عادییه‌كان بچنه سه‌ر كار.هه‌ر ئه‌م كاته بوو كه لنین، لۆگزامبۆرگۆ، لیبخنێت(liebknet) دژ به وه‌ته‌ن په‌ره‌ستی رێبه‌رایه‌تی حیزبه سۆسیالیسته‌كان وه‌ستانه‌وه، مانگرتنه به‌ربلاَوه‌كان‌وشه‌ڕه‌كانی سه‌رشه‌قام له رۆژی یه‌كی مه‌ی‌دا ئه‌و راستییه‌ی ده‌خسته روو كه كرێكاران له‌و ولاَتانه‌ی كه سه‌رقاڵی شه‌رش بوون، خۆیان له كاریگه‌ری ژه‌هراوی رێبه‌رانی خه‌یانه‌تكاریان پاراستووه. هه‌ر ئه‌م كاته‌و دوای سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی ئۆكتۆبری مه‌زن له ساڵی 1917، لنبن به باوه‌ڕ به‌وه‌ی كه له كاتی شه‌ڕدا رێبه‌رایه‌تی حیزبه سۆسیالیسته‌كانی ئه‌و ولاَته ئورووپاییانه‌ی كه له شه‌ڕدا بوون، له به‌رژه‌وه‌ندی خاوه‌ن سه‌رمایه‌و بۆرژواكان بۆ تالاَن كردنی كانگای ولاَتانی داگیر كرا‌و جوولاَونه‌ته‌وه‌و ئه‌نترناسیۆناڵی سێهه‌میان به لارێ‌دا بردووه، ساڵی 1919 كۆمینتێرن(Comintern) یان ئه‌نترناسیۆناڵی كۆمۆنیستی بنیات نا. له راستییدا ئه‌نترناسیۆناڵی كۆمۆنیستی ئامرازێ بوو بۆ كۆنتڕۆڵ‌و رێنوێنی كردنی حیزبه كۆمۆنیستییه‌كانی ولاَتانی‌تر.
ماركس‌و رۆژی جیهانی كرێكار:
ماركس ساڵی 1867 له به‌رگی یه‌كه‌می كاپیتاڵ ده‌رباره‌ی یه‌كه نه‌ته‌وه‌ییه كرێكارییه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵێ:" له ولاَته یه‌كگرتووه‌كان هه‌ر چه‌شنه بزووتنه‌وه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆی كرێكاری تا ئه‌و كاته‌ی سیسته‌می كۆیله‌تی به‌شێ له ولاَتی پیس كردبێ، نه‌یده‌توانی شكڵ بگرێ‌و پێكهاتنی بێ ئه‌گه‌ر بوو.به‌لاَم به نه‌مانی سیسته‌می كۆیله‌تی ژیان جمووجووڵێكی نوێی پێ‌به‌خشرا. یه‌كه‌م به‌رهه‌می شه‌ڕی ناوخۆی ئه‌مریكا شكڵ گرتنی خه‌باتێكی به‌رینی كرێكاری بوو بۆ چه‌سپاندنی ته‌نها 8 سه‌عات كار له رۆژدا‌و ئه‌نجامه‌كه‌ی بوو به بزووتنه‌وه‌یه‌ك كه‌زۆر زوو و به خێراییه‌كی‌زۆر رێگای حۆی له ئه‌قیانووسی ئه‌تَلسه‌وه تا ئه‌قیانووس ئارام‌و له نیو ئینگڵه‌نده‌وه تا كالیفۆڕنیا بڕی.
لنین‌و رۆژی جیهانی كرێكار:
لنین ده‌رباره‌ی رۆژی جیهانی كرێكار روو ده‌كاته كرێكارنی رووسیه‌و ده‌ڵێ:" له فه‌رانسه‌و بریتانیا‌و ئاڵمان‌و ولاَتانی تر كه كرێكاران له یه‌كه به‌هێزه‌كاندا پێكه‌وه كۆ ببوونه‌وه‌و توانیبوویان كۆمه‌ڵێ مافی گرینگ به ده‌ست بێنن، رۆژی 1ی مه‌یان وه‌ك پشووی گشتی راگه‌یاند. له‌م رۆژه‌دا كرێكاران به هاتنه ده‌ر له ماڵه‌كان‌و له چوارچێوه‌ی كارخانه ،رژانه سه‌ر شه‌قام‌و ئالاَیان گرت به ده‌سته‌وه‌و سروودیان خوێند تا به خاوه‌ن كارخانه‌كان نیشان بده‌ن كه ریزه‌كانیان رۆژه له گه‌ڵ رۆژ پته‌وتر ده‌بێ. ئه‌وان به كۆمه‌ڵ له ده‌وری یه‌كتر كۆده‌بنه‌وه‌و ده‌رباره‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كانی ساڵی رابردوویان به‌رامبه‌ر خاوه‌ن كارخانه‌كان‌و هه‌روه‌ها به‌رنامه‌یان بۆ خه‌باتی داهاتوو وت‌ووێژیان ده‌كه‌ن‌و وتار ده‌ده‌ن. خاوه‌نكاره‌كانیان ده‌ترسن له‌وه‌ی كرێكاران ده‌ست بده‌نه مانگرتن بۆیه ناتوانن له به‌رامبه‌ر نه‌چوونه سه‌ر كار سزایان بده‌ن. هه‌ر وه‌ها له‌م رۆژه‌دا كرێكاران داخاوازییه‌كانیان به‌رامبه‌ر به خاوه‌نكاران ده‌ڵێنه‌وه له‌وانه: 8سه‌عات كار 8 سه‌عات خه‌و 8 سه‌عات كاتی ئازاد. ئه‌مه ئامانجێكه كه كرێكارانی ولاَتانی تر ئه‌مڕكه‌ش به شوێنیه‌وه‌ن.