نووسینی: ره‌زا به‌راهه‌نی
و: مسته‌فا زاهیدی
هه‌واڵی شكاندنی به‌ردی قه‌بری شاملوو، هه‌واڵی ترسێكی شاراوه‌یه له خاوه‌نی ئه‌و قه‌بره، له كه‌سێ كه له‌وێ نووستووه، هه‌روه‌ها هه‌واڵی ئیره‌یی بردنی زیندووه به مردوو. ئێره‌یی به‌وه‌ی كه ئه‌م رۆژه ره‌شانه‌ی ئێستا تێپه‌ڕ ده‌بێ‌و له گه‌ڵ ئه‌ودا ئێسك‌و پرووسكی ئه‌م خاوه‌ن ده‌سه‌لاَتانه ده‌بێ به ئاردو، ئه‌و ده‌نگه بمێنێته‌وه‌و بخوێنێ‌وهێشتا بخوێنرێته‌وه.
گریمان له به‌غیلیتاندا، خۆڵه‌مێشی ئه‌و ئارامگه‌تانه به هه‌موو جیهاندا پژاند،گریمان ئێسكه‌كانی ئه‌وتان به نرخی به‌غیلی خۆتان پرواند. ته‌نها یه‌ك شتم بۆ بڵێ، ئه‌م نهێنییه‌م بۆ روون كه‌وه بۆ چی ئه‌و ده‌مێنێته‌وه؟، هه‌رچه‌ن ئه‌و هێزێكی له خۆی نییه. به‌لاَم تۆ ده‌مری هه‌رچه‌ن هێزی سه‌راسه‌ری ئه‌م ولاَته به هه‌زار فێڵ‌و درۆ له ژێر پێتدا بێ.
یاسای تۆ شتێكه یاسای ئه‌و شتێكی‌تر. ئێوه دوانه له سه‌ر دوو زه‌وی جیاواز هه‌نگاو ده‌نێن. دوو ئاسمانی جیاواز چاودێریتان ده‌كا.ئه‌و كه‌سه‌ی له تاریكی‌دا به كوڵینگه‌وه دی له گه‌ڵ ئه‌و كه‌سه‌ی له رۆشناییدا به قه‌ڵه‌مه‌وه دێ منداڵی هه‌رێمێ نین. یه‌كیان په‌نجه‌ره‌كان داده‌خا، لقه‌كان ده‌شكێنێ، جیهانی به تاریكی ده‌وێ. ئه‌وی دی ئه‌و ژنه بانگ ده‌كاته به‌ر په‌نجه‌ره‌و ئاسمان دێنێته حوزووری روخسار‌و قژی ئازاد كراوی، ده‌شته فێنكه‌كان له به‌رده‌م باران رایه‌خ ده‌كا.گیانی شاعیر له شوێنێكی تره نه له‌و ناوه‌ی تۆ به كوڵینگه‌وه كه‌وتوویته‌ته گیانی.ئه‌گه‌ر هه‌ر خوله‌كێ 1000 جار بمرێ هێشتا هه‌ر ده‌مێنێته‌وه، له هه‌ر چركه‌و هه‌ر خوله‌كێكدا، ته‌نانه‌ت هه‌میشه له دڵی ئه‌و خه‌ڵكه كاڵفامه‌دایه كه ره‌نگه له رووی نه‌زانینه‌وه ده‌ستیان دابێته شكاندنی ه‌بردی قه‌بری شاعیر.
كه‌سانێ ته‌رازوو به ده‌ست به رێگه‌وه‌ن، به‌رده‌وام به رێگه‌وه‌ن تا زاتی ده‌روونێ هه‌ڵسه‌نگێنن كه هه‌موو بوونی خۆی كرده قوربانی زمان،ته‌نانه‌ت دوای مه‌رگیش، كه ئه‌گه‌ر شاعیر بێ ده‌روون‌و زمانی به مه‌رگ ئالووده نابێ. به‌ڵام به‌داخه‌وه‌م بۆ ئێوه كه وا ده‌سووتێن وه‌ك ئه‌وه‌ی نه‌بووبێتن.
ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئێمه رۆژی رۆشن له ده‌وری یه‌ك كۆببینه‌وه بۆوه‌ی نه‌هێلین ئێوه به‌ردی قه‌بره‌كه‌ی به تالاَن به‌رن، هێشتا كه‌متیاره‌كانی ئێوه زه‌ینیان هه‌ر تاریكه، تاریكه شه‌و، شه‌وی گۆڕستان ]هه‌ڵده‌بژێرن[، له تاریكی جیهاندا هه‌موو كارێ له ده‌ستی ئێوه دێ. دێوه‌زمه‌ی ئه‌و تاریكییه بۆ هه‌میشه له گه‌ڵ ئێمه‌یه، به‌لاَم ئه‌وه‌ی له توانای ئێوه‌دا نییه قه‌بووڵ كردنی ئه‌م حه‌قیقه‌ته‌ی رۆشنتر له رۆژه كه به پێوه‌ره‌كانی ئه‌و حه‌قیقه‌ته مندالاَنی ئێوه له داهاتوودا هاوتاییه‌كه دێننه خواره‌وه. ده‌تانتوانی چێژ له زیندووی شاعیر وه‌ربگرن، شیاوی نه‌بوون. شاعیر چی پێكردوون ، له ژیاندای نه‌تانتوانی هیچی پێبڵێن، ئێستا به نینۆكی كوڵینگ قه‌بره‌كه‌ی ده‌ڕووكێنن. له پشتی مه‌رگه‌وه چه‌ن گاڵته‌جاڕانه پێتا پێ‌ده‌كه‌نێ. ئێوه ته‌نها ده‌وێرن ترسی خۆتان ئاشكرا كه‌ن. كه‌وایه زوو بن خۆڵی له‌شه‌كه‌ی هێڵه‌ك بكه‌ن.چ خه‌م؟ هه‌ر زه‌ڕه‌یكی ئه‌و خۆڵه چاوی منداڵه‌كانتان له رووی ده‌ڵڕه‌قیتان ده‌كاته‌وه. ئه‌وه شیعر واتان لێده‌كا به چاوی كوێره‌وه به شوێن نووردا گه‌ڕێن. نه‌خۆشخانه‌یه‌كتان ده‌وێ به پانتای ولاَت، شاعیر هه‌ستاوه به ده‌رمان كردنی ده‌روونی هه‌موو جیهان .
گر تو از خرد و جستجوی بیزاری
نه‌مردمی‌و زتو ما به جمله بیزاریم*
ئه‌و سووكایه‌تییه ببینه له چاخێكدا كه شه‌ڕخوازێكی جیهانی هه‌ستاوه به كۆشتنی مرۆڤایه‌تی، چه‌قۆكێشێكی كۆلاَنان به نووكی ددانی نۆكه‌ره‌كه‌ی ناوی ئه‌حمه‌دی شاملوو له سه‌ر به‌ردێ ده‌سڕێته‌وه. به‌غیلی بردنی زیندوو به مردوو ببینه. مردوو پێشتر ئه‌مه‌ی دیبوو. ئێستا نایبینێ. ده‌نگی شاعیر له ژێر خۆڵه‌وه دوای چه‌ن سه‌ده، به ده‌نگی شاملوو به گوێ ده‌گات:
آ‌ب و هوای فارس عجب سفله پرور است
كو همرهی كه خیمه از این خاك بركنم
حیف است بلبلی چو من اكنون در این قفس
با این لسان غذب كه خامش چو سوسنم**