ن:ژاك پێرۆر
و: مسته‌فا زاهیدی
رۆشتمه بازاڕی مه‌ل فرۆشه‌كان
باڵنده‌م كڕی
بۆ تۆ ، دڵداره‌كه‌م
رۆشتمه بازاڕی گوڵ
گوڵم كڕی
بۆ تۆ ئهوینهكهم
رۆشتمه بازاڕی ئاسن
زنجیرم كڕی
زنجیری قورس
بۆ تۆ خۆشه‌ویسته‌كه‌م
ئینجا رۆشتمه بازاڕی كۆیله فرۆشه‌كان
به شوێن تۆدا گه‌ڕام
نه‌مدۆزیته‌وه
ئهوینهكهم
+
نوشته شده در
2008/2/26ساعت 12:47  توسط مستةفا زاهيدى
|