ن: د.مه‌سعوود یه‌زدی
و: مسته‌فا زاهیدی
له روانگه‌ی والتر بنیامینه‌وه ئه‌زموونی شار‌و سه‌رمایه‌داری ته‌عبیر له یه‌ك شت ده‌كه‌ن. پچڕان، لێكترازان و شۆك. له جیهانی سه‌رمایه‌داریدا له‌ت له‌ت بوون‌و شۆك بنیات ده‌نین.
شۆك هه‌مان له‌ت له‌ت بوونه كه بیچم به فه‌ردیه‌ت ده‌دا. به واتایه‌كی تر جیهانی تاك له كۆمه‌ڵێكی یه‌كده‌ست درووست نه‌بووه به‌ڵكوو له چه‌ن لهتو په‌تی جیاواز پێك هاتووه. هه‌ر ئه‌م لهتانهن كه وه‌ك كۆمه‌ڵێ جیهانی تاك درووست ده‌كه‌ن. تاك له‌م دونیا فرهچهشنهدا هه‌ست به نامۆیی‌و له‌ت له‌ت بوون ده‌كات. له رابردوویه‌كی نه زۆر دووردا تاك خاوه‌نی یه‌ك چه‌شنه كۆمه‌ڵ بوو و له‌م كۆمه‌ڵه‌دا ئه‌منیه‌تی هه‌بوو. بهلاَم به گه‌شه‌ی شار تاك چیتر یه‌ك كۆمه‌ڵ نییه‌و جیهانی ده‌وروبه‌ری زۆرتر له‌ت له‌ته. له‌م جیهانه له‌ت لهتهدا ئه‌و له گه‌ڵ كۆمه‌ڵێ شۆكدا رووبه رووه‌و هه‌وڵی ئه‌وه‌یه كه جیهانی شۆك كۆنتڕۆڵ بكات‌و به شێوه‌یه‌ك بیهێنێته ئێختیاری خۆیه‌وه. لێره‌دا ده‌بێ ده‌وری شاریش له به‌رچاو بگیریه‌ت. شار دیارده‌یه‌كه كه له‌ودا تاك خاوه‌نی "ئه‌زموونی" خۆی نییه. ئه‌زموونی جیهانی شار، تاك له لایه‌نی جۆراوجۆره‌وه راده‌گرێ. ئه‌وه‌ی لێره‌دا واقعییه‌تی هه‌یه بوونی جیهانگهڵێكی جیاواز‌و هه‌ندێ جار ناكۆكه.
ساڵی 1991 دوای رووخانی دیواری برلینوشكستی یه‌كیه‌تی سوڤیه‌ت، فرانسیس فۆكۆیاما بیرمه‌ندی بهرهچهڵهكی ژاپۆنی كه وه‌ك تئۆریسیهنی نئو لیبرالیزم ده‌ژمێردرێ كتێبی((كۆتایی مێژوو))ی نووسی‌و له‌و كتێبه‌دا رایگه‌یاند كه چیتر به یه‌ك جه‌مسه‌ر بوونه‌وه‌ی جیهان لیبرالیزم به‌سه‌ر هه‌موو جیهاندا زاڵ دهبێو ئه‌و باسی له نه‌بوونی به‌رامبه‌رێ بۆ لیبرالیزم كرد. به‌ڵام رووادوه‌كانی 11ی سێپتامبری 2001 شكستی ئه‌م تئۆرییه‌ی"فۆكۆیاما"ی خسته‌روو تا ئه‌و جێگه‌ی كه له پێشه‌كیه‌كه‌دا كه بۆ چاپی تازه‌ی ئه‌م كتێبه نووسراوه فۆكۆیاما خۆی باسی له شكستی"كۆتایی مێژوو" كردووه