که خوێنه‌ر چیرۆکه‌کانى سه‌ر به قوتابخانه‌ى چیرۆک‌و گێڕانه‌وه‌ى ئه‌مریکاى لاتین ده‌خوێنێته‌وه، ئه‌و قوتابخانه‌یه‌ى که ترۆپکه‌کانى به گابریل گارسیا مارکێزو خۆرخی لویس بۆرخێسو فۆینتس ده‌ژمێردرێن، کوتومت خۆى له جیهانێکى ئه‌فسانه‌ییو خه‌یاڵئامێزدا ده‌بینآ. ئه‌و جیهانه‌ى که هه‌وڵى ئه‌وه‌یه پردێک له نێوان رابردوو (Past)و ئێستا (present)و داهاتوو Future))دا دروست بکات. چیرۆکنووسانى سه‌ر به‌م قوتابخانه ئه‌ده‌بییه، به‌گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌و حه‌قایه‌تو ئه‌فسانانه‌ى کۆن، هه‌مدیسان به شێوه‌یه‌کى نوآو به داڕشتنێکى نوێوه دایان ڕشتنه‌وه، یان هه‌ندآ جار به که‌ڵک وه‌رگرتن له هه‌مان زمانى ئه‌فسانه‌و حه‌قایه‌ت ده‌ستیان دایه نووسین، تا ئه‌و جێگه‌یه‌ى که مارکیز ده‌ڵێت "من له نه‌نکمه‌وه فێرى چیرۆکنووسین بووم"
مسته‌فا زاهیدی
ره‌نگه ئه‌فلاتوون به یه‌كه‌م تئۆرسیه‌نی دیكتاتۆرییه‌ت بژمێردرێ، دیكتاتۆرییه‌تێك كه هه‌نووكه‌ش له زۆر شوێن بوونی هه‌یه‌و باشترین هه‌ڵهێنجان له بیری ئه‌و فاشیسمه. ئه‌فلاتوون ده‌ستی دایه دامه‌زرانی " یۆتۆپیا" یه‌كی تایبه‌ت‌و بۆ به شارۆمه‌ند بوونی ئه‌و یۆتۆپیایه گ چاكه‌و خراپه‌ی" لێك جیا كرده‌وه. ئه‌وه‌ی چاكه بوو ده‌یتوانی له‌و " ئارمانشار"ه‌دا بمێنێته‌وه‌و ئه‌وه‌ی خراپه بوو له " یۆتۆپیا" وه‌ده‌ر ده‌كرا. بژار كردن‌و گوڵچن كردنی شارۆمه‌ندان له لایه‌ن شه‌هریارانه‌وه كه سه‌ره‌تایه‌كه بۆ دامه‌زرانی دیكتاتۆرییه‌ت‌و نه‌مانی رووحی هه‌ڵكردن(Tolerance).